‌كاریگه‌ری و زیانه‌كانی گازی فرمێسکڕێژ

وێستگە ستایل-

کۆمەڵێک ماددەی کیمیایین کە کاریگەری لەسەر چاو و پێست و کۆئەندامی  هەرس و هەناسە دروستدەکات. هەرچەندە بە گاز ناسراوە بەڵام گاز نییە پاودەرە. باوترینیان کە زۆر بەکاردێت ناوی2-chlorobenzalmalononitrile ە، هیدیکەش هەن، دکتۆر ئه‌بوبكر پسپۆری نەخۆشی و نەشتەرگەری چاو له‌م بابه‌ته‌دا زانیاری زیاتر له‌سه‌ر كاریگه‌ری ئه‌م گازه‌ ده‌خاته‌ ڕوو.

کاریگەریەکانی گازی فرمێسکڕێژ لەسەر جەستەی مرۆڤ:
بەرکەوتن لەگەڵ ئەو پاودەرە دەبێتە هۆی دروستبوونی ئازار بەهۆی چاڵاکبوونی هەستەوەری ئازار لەکاتی بەرکەوتن لەگەڵ گازی فرمێسکڕێژ.

کاریگەریەکانی دەوەستێتە سەر:
1-لە شوێنی داخراو یان کراوە بیت.
2- بڕی بەکارهێنراو.
3- نزیکی لەسەرچاوەکەی.
4- هەبوونی هەندێک نەخۆشی.

زۆربەی ئەوانەی بەرکەوتنیان دەبێت لەگەڵ ئەو گازە لە ماوەی کەمتر لە نیو كاتژمێر باش دەبن، بەڵام حالەتی مردن و کاریگەری درێژخایەنیش تۆمارکراون.

بە نزیکەی لەهەر ١٥ کەس، کەسێک نیشانەکانی بە توندی تێدا دەردەکەوێت، ڕاستەوخۆ دوای بەرکەوتن بە گازەکە ئەمانە ڕوودەدەن:
1- چاوئاوکردن.
2- چاوداخسنی خۆنەویستانەی چاو.
3- خورانی چاو.
4- سووتانەوە.
5- کوێربوونی کاتیی.
6- لێلبوونی بینین.
7- سووتانی کیمیایی.

بەرکەوتنی توند و درێژخایەن لەوانەیە ببێتە هۆی:
1-کوێربوون.
2- خوێنبەربوون.
3- تێکچوونی دەمار.
4-ئاوی سپی.
5- برینداربوونی گلێنەی چاو.

کاریگەری لەسەر کۆئەندامی هەناسە کۆئەندامی هەرس:
1- خنکان.
2- سووتاونەوەو خورانی لووتو گەروو.
3-هەناسەتەنگی.
4- کۆكە.
5-ئاوکردنی دەم.
6- توندبوونی سنگ.
7- هێلنجدان.
8-ڕشانەوە و سکچوون.
9- لەکارکەوتنی کۆئەندامی هەناسە.

لەپێستدا دەبێتە هۆی خوران و سووربوونەوەو هه‌ستیاری و سووتانی کیمیایی.

چارەسەر :
گازی فرمێسکڕێژ ئەنتی دۆتی نییە بۆیە چارەسەر بە چارەسەرکردنی نیشانەکان دەبێت.
1-دوورکەوتنەوە لە شوێنی سەرچاوەی گازەکە و چوون بۆ شوێنێکی پاک. پاودەرەکە قورسە و دەکەوێتە سەر زەوی بۆیە باشترە ئەگەر بکرێت بچییە شوێنی بەرز.
2- چاوت بە بڕێکی زۆر لە ئاوی ڕۆیشتوو بشۆ.
3- لەکاتی تووندی نیشانەکان دەبێت لە نەخۆشخانە چارەسەر وەرگری.


PM:09:33:23/11/2021


ئه‌م بابه‌ته 2068 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌