ده‌روون گێژه‌ن: ئه‌و شه‌قه به‌ر سه‌ری منیش كه‌وت
وێستگە ستایل-
كوڕه ڕاگه‌یاندنكار " ده‌روون گێژه‌ن" له‌ڕێی په‌یجی فه‌رمی خۆی له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی فه‌یسبووك دژی ئه‌و ڕه‌فتاره‌ی ئه‌مڕۆی پیاوانی ئاسایش كه به‌رامبه‌ر خۆپیشانده‌رێك كردیان و شه‌قیان له‌سه‌ریدا.
ده‌روون نوسیویه‌تی" ئەگەر بە سۆزەوە بروانمە دیمەنەکە تەنھا ئەڵێم ئەو شەقە بەر سەری منیش کەوت(نوقتە) بەڵام بە عەقڵ و مەنتق و یاسا دوو کەلیمە دەنووسم، ئەم شەقەی ئەم شەقاوەیە تەنھا بۆ سەری خوێنکارێکی سیڤیل نەبوو، بۆ کەرامەتی کوردستان بوو، لە ھەمووی مەترسیدارتر بۆ کەرامەتی ھەرچی دەزگای ئەمنیە لە کوردستاندا.
ده‌شڵێت" ئەمە سوکایەتییە بەو پۆلیسەی ئەمرۆ دەستبەکاربووە تا ئەو ئەفسەرە پلەدارەی یەک رۆژی ماوە خانەنشین بکرێت، چوون بە پێی پرۆتۆکۆڵی سەربازی بۆ ھیچ ئەفسەر و پۆلیسێک نیە گەر تاوانبارێکیش دەستگیربکات لە شوێنی گشتیدا توندوتیژ بێت لەگەڵیدا (ئەمە یاسایە).
ده‌روون داوا ده‌كات و ده‌ڵێت"تکایە بۆ پاراستنی یاسا‌و کەرامەتی پیشەییتان بەرێزان، وەزیری ناوخۆ، داواکاری گشتی، بەرێوبەری گشتی ئاسایشی ھەرێم و شارەکان، بەرێوبەری گشتی پۆلیسی ھەرێم و شارەکان، ئاژانسی پاراستی ھەرێم، دژە تێرۆری کوردستان، وەزیری پێشمەرگە، بەرپرسی ھێزەکانی حەفتاو ھەشتای یەکێتی و پارتی،
تکایە ئەم شەقاوانە بدەنە دادگا‌و بێبەریبکەن لە خۆتان، با لەوە زیاتر خەرمانی شەونخونی و پاراستنی ھەرێمی کوردستان لەسەر دەستی پیاوە جوامێرەکانتان لەگەڵ ئەمانەدا نەسوتێ"
ماوه‌ی چه‌ند ڕۆژێكه له شاری سلێمانی و ده‌وروبه‌ری خۆپیشاندانی خوێندكاران ده‌ستی پێكردوه و خوێندكاران داوای گه‌ڕاندنه‌وه‌ی ده‌رماڵه‌كانیان ده‌كه‌ن كه ماوه‌ی چه‌ند ساڵێكه نه‌ماوه و بڕدراوه.
PM:07:37:23/11/2021
ئه‌م بابه‌ته 10748
جار خوێنراوه‌ته‌وه