نه‌وید: شەق لەسەری هاووڵاتی مەدە..هەی نامەرد
وێستگە ستایل-
دوای ئه‌وه‌ی ئه‌مڕۆ خۆپیشاندانی خوێندكاران له شاری سلێمانی و هه‌ولێر به‌ڕێوه چوو، ئازاردانی خوێندكاران و هاوڵاتیانی به‌شداربووی خۆپیشاندانه‌كه له‌لایه‌ن پیاوانی پۆلیس و ئاسایشه‌وه و بڵاوبوونه‌وه‌ی گرته ڤیدیۆكانی ئه‌و دیمه‌نانه كاردانه‌وه‌ی زۆری له تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كان به‌دوای خۆیدا هێنا.
نه‌وید وه‌ك كوڕه گۆرانیبێژێك له‌سه‌ر گه‌نجان هاتۆته ده‌نگ و له‌ڕێی هه‌ژماره تایبه‌تیه‌كانی له تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كان نوسیویه‌تی"شەق لەسەری هاووڵاتی مەدە..هەی نامەرد..نا پیاو.. نا ئینسان.. خۆ فرۆش"
ماوه‌ی چه‌ند ڕۆژێكه له شاری سلێمانی و ده‌وروبه‌ری خۆپیشاندانی خوێندكاران ده‌ستی پێكردوه و خوێندكاران داوای گه‌ڕاندنه‌وه‌ی ده‌رماڵه‌كانیان ده‌كه‌ن كه ماوه‌ی چه‌ند ساڵێكه نه‌ماوه و بڕدراوه.
PM:07:15:23/11/2021
ئه‌م بابه‌ته 9048
جار خوێنراوه‌ته‌وه