جۆرێك ده‌رمانی ئازار شكێن هۆكاری توشبوونه به سستی دڵ
وێستگە ستایل-
ئه‌نجامه‌كانی توێژینه‌وه‌یه‌كی نوێ سه‌لماندویه‌تی به‌كارهێنانی ده‌رمانی ئه‌سپرین مه‌ترسی توشبوون به سستی دڵ زیاد ده‌كات به ڕێژه‌ی %26 به‌تایبه‌ت له‌ناو ئه‌و كه‌سانه‌دا كه هۆكارێكیان هه‌یه بۆ ئه‌وه‌ی توشی ئه‌م گرفته ته‌ندروستییه ببن.
ئه‌م توێژینه‌وه‌یه له گۆڤاری" ESC Heart Failure" بڵاوكراوه‌ته‌وه و له‌لایه‌ن كۆمه‌ڵه‌ی ئه‌وروپی بۆ نه‌خۆشییه‌كانی دڵ (ESC) توێژینه‌وه‌كه ئه‌نجامدراوه و ده‌رئه‌نجامه‌كان ئه‌وه‌یان ده‌رخستوه " كێشانی جگه‌ره و قه‌ڵه‌وی و به‌رزی په‌ستانی خوێن و به‌رزی كۆلیسترۆڵی خوێن و شه‌كره و نه‌خۆشییه‌كانی دڵ و ملوله‌كانی خوێن ڕێ خۆشكه‌رن بۆ زیادبوونی ئه‌گه‌ری توشبوون به سست بوونی دڵ.
نوسه‌ری ئه‌م توێژینه‌وه‌یه دكتۆر" بلیرم موجاج" له زانكۆی فرایبۆرگ له ئه‌ڵمانیا باس له‌وه ده‌كات ئه‌مه یه‌كه‌مین توێژینه‌وه‌یه كه بیسه‌لمێنێت به‌كارهێنانی ده‌رمانی ئه‌سپرین به‌تایبه‌ت بۆ ئه‌و كه‌سانه‌ی مه‌ترسی توشبونیان هه‌یه به سست بوونی دڵ مه‌ترسییه‌كه له‌سه‌ریان زیاتر ده‌كات"
PM:05:25:23/11/2021
ئه‌م بابه‌ته 1408
جار خوێنراوه‌ته‌وه