سەندیکای هونەرمەندانی کوردستان داوا ده‌كه‌ن گۆرانیه‌كی هه‌ڵكه‌وت زاهیر ڕابگیرێت
وێستگە ستایل-
دوای بڵاوبوونه‌وه‌ی نوێترین به‌رهه‌می هونه‌ری ئاوازدانه‌ر هه‌ڵكه‌وت زاهیر و چه‌ند گۆرانیبێژێك به‌ناوی" مەدرەسە" له‌نێوان چالاكوانه‌كانی تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كان داوای وه‌ستاندنی ئه‌م به‌رهه‌مه ده‌كرێت.
له‌لای خۆشیانه‌وه سەندیکان هونەرمەندانی کوردستان لەنووسراوێکدا کە ئاڕاستەی هەردو وەزارەتی رۆشنبیری و پەروەردەی کردووە، تێیدا ئاماژه بۆ ئه‌وه كراوه "ماوەی چەند رۆژێکە کلیپێک بڵاوبوەتەوە کە لۆکەیشنەکەی پۆلێکی قوتابخانەیە و وشەکانی باس لە پەیوەندی نێوان مامۆستا و (قوتابی/خوێندکار) دەکات بە شێوەیەکی ناپەروەردەیی کە ئەمە کاریگەری خراپی لە روی پەروەردەییەوە هەیە، هەروەها کارەکە لەڕوی هونەریشەوە لاوازە، بۆیە داواکارین لە هەردو وەزارەتی رۆشنبیری و لاوان و پەروەردە کە رێکاری یاسایی بگرنەبەر بۆ راگرتنی ئەو کلیپە."
ڤیدیۆکلیپی "مەدرەسە" لەلایەن هەڵکەوت زاهیرەوە ئاوازی بۆ دانراوە و هونەرمەندان (میرا، د.بەلقیس، ئیدریس، بەشیر، گەیلان، کاکە، ئیلایدا مەتین) بەشدارییان تێداکردوە، هەروەها نەوژین سۆران تێکستی گۆرانییەکەی نوسیوە و بڵند سۆرانیش کاری دەرهێنانی بۆ ڤیدیۆ کلیپەکە کردوە.
PM:02:49:28/10/2021
ئه‌م بابه‌ته 3412
جار خوێنراوه‌ته‌وه