خواردنه خێراكان پێكهاته‌یه‌كی مه‌ترسیداریان تیادایه
وێستگە ستایل-
ئه‌نجامه‌كانی توێژینه‌وه‌یه‌كی نوێ كاریگه‌ری مه‌ترسیداری ژه‌مه خێراكانی خستۆته ڕوو، بابه‌ته‌كه‌ش زۆر له كۆلیسترۆڵ و كالۆری و كاربۆهیدرات مه‌ترسیدارتره.
زاناكان له زانكۆی" جۆرج واشنتن" توێژینه‌وه‌یان له‌سه‌ر ده‌یان جۆر ژه‌می خواردنی خێرای چێشتخانه‌كان كردوه و لێكۆڵینه‌وه‌یان له‌باره‌ی پێكهاته خۆراكیه‌كه‌ی كردوه و تیایدا مادده‌ی" فسالات" یان دۆزیوه‌ته‌وه و ئه‌م پێكهاته مه‌ترسیداره له %80 ی خۆراكه‌كاندا هه‌یه.
ئه‌م پێكهاته كیمیاویه مه‌ترسی توشبوون به شێرپه‌نجه و شیبوونه‌وه‌ی جگه‌ر و نه‌زۆكی زیاد ده‌كات ئه‌مه جگه له‌وه‌ی له منداڵدا هۆكاره بۆ قورسی فێربوون و قسه‌كردن و لاوازی توانای ئاگایی.
بۆ توێژینه‌وه‌كه باوترین جۆری ئه‌و خۆراكانه پشكنینیان بۆ كراوه كه فرۆشیان زۆره له‌وانه‌ش" هه‌مبه‌رگر و په‌تاته‌ی سوره‌وكراو پیتزا به په‌نیر و مریشكی سوره‌وكراو"
پێده‌چێت ئه‌م مادده‌یه له‌كاتی له‌قتونان و هه‌ڵگرتن یان ده‌ستكێشی ئه‌و كارمه‌ندانه‌ی ئاماده‌ی ده‌كه‌ن بگوێزرێته‌وه بۆ ژه‌مه‌كان.
PM:01:57:28/10/2021
ئه‌م بابه‌ته 824
جار خوێنراوه‌ته‌وه