‌مەریوان سەفادین: ده‌مه‌وێت بۆ هه‌میشه‌ بێمه‌وه‌ كوردستان و له‌ سلێمانی بژیم

وێستگە ستایل-


"وێستگە نیوز" مەزهەر كەریم

هونەرمەند مەریوان سەفادین دەڵێت" ماوەی بیست‌و نۆ ساڵە دەستم كردوە بەكاری گۆرانی وتن لەڕوی مادیەوە هیچ سود مەند نەبووم  ئەلبومێكی هونەری نوێم ئامادەیە هەتا قەدری هونەر نەگیرێت بڵاوی ناكەمەوە وتیشی:" ماوەی بیست‌و پێنج ساڵە لەوڵاتی سوید دەژیم لەهەوڵی ئەوەدام بێمەوە كوردستان بژیم".


وێستگە نیوز: چەند ساڵێك پێش ئێستا باستكرد هاوكاریەكی كارە هونەریەكانت ناكرێت ئێستا چی؟
مەریوان سەفادین: بەڕاستی ئێستاش هەر وەهایە لەوەتەی من لەساڵی نەوەدو دووەوە گۆرانی دەڵێم‌و دەستم بەگۆرانی وتن كردوە لەسەر گیرفانی خۆم بەردەوام بوم لەهیچ ڕویەكەوە سودمەد نەبووم".

وێستگە نیوز: هۆكاری سودمەند نەبونت بۆچی دەگێڕیتەوە؟
مەریوان سەفادین: من یەكێكم لەو هونەرمەندانەی بەڕاستی ناتوانم تەقە لەدەرگای ماڵی ئەم و ئەو بدەم‌ و بەردەرگای ئەم‌و ئەو بگرم بۆ هاوكاری، هونەرمەندێكم دەمەوێت خزمەت بكەم، كەیی خۆم توانای مادیم هەبو كارەهونەریەكانم بەسەربەرزانە دەكەم، ئەگەر ڕۆژێك لەڕۆژان ڕۆژگار گۆڕاو هەموشتێك بەسیستەم كرا‌و منیش سودمەند بووم ئەوكاتە بۆ هەمومان باشتر دەبێت‌و دەتوانین كاری جوانتر بكەین".

قد تكون صورة لـ ‏‏٢‏ شخصان‏

وێستگە نیوز: لەپاش ئەو هەموو ساڵە هیچ هاوكاریەك نەكراویت؟
مەریوان سەفادین: وەك دەستخۆشی‌و دەنگ خۆشی هێندە زۆرن‌و هێندەم بۆ هاتوە نە ئەرز دەگیرێت‌و نەئاسمان، هەموو دەیەوێت گوێت لێبگرێت داوایی بەرهەم‌و گۆرانی نوێت لێدەكەن هەمووی حەزدەكات،  بتبینێت حەزدەكات گوێی لەدەنگت بێت، بەڵام كە دەكەوێتە سەر هاوكاری هەمووی خۆیی دەدزێتەوە بەداخەوە، جاری وەها هەیە وێنەیەك لەپەیجەكەم دادەنێم چل‌و یەك هەزار هاورێم هەیە هەزار كۆمێنتم بۆ دێت داوای كاری تازە دەكەن، بەڵام دێتە سەر ئەوەی كارێكی خێرخوازی یان كۆنسێترێك ئەنجام دەدەیت كەس دیار نیە بێت‌و بەشدار بێت، ئەی ئەم هەمو قسە زلە چیە لەپشتی تۆڕەكۆمەڵایەتیەكانەوە دەكرێت هەمویی په‌مپت ئەكات‌".

وێستگە نیوز: بەتەمانیت بەیەكجاری بێتەوەو لەكوردستان بژیت؟
مەریوان سەفادین: من لەساڵی نەوەدو شەشەوە چومەتە دەرەوە، لەئێستادا لەوڵاتی سوید دەژیم، لەساڵی شەستەكانی سەدەی ڕابردووشەوە لەگەڕەكی عەقاری ژیاوم لەشاری سلێمانی، دایك‌و باوكم هەڵەبجەین، وەك منداڵەكانیان بەئەسڵ خەڵكی سلێمانین، پارو پێراریش بەنیازی هاتنەوەی یەكجاری بوم بۆ شاری سلێمانی، تائێستا لەهەوڵی ئەوەدام شوێنێك بۆ نیشتەجێبونی خۆم پیدا بكەم، هەر دێم‌و دەڕۆم كارەكان وەك پێویست ناڕوات تا لەسلێمانی بمێنمەوە، زۆر ئارەزوو دەكەم لەلێرە بمێنمەوە".

وێستگە نیوز: بیرت لەوە كردۆتەوە بەدەر لەهونەر لەسلێمانی چی كارێك بكەیت؟
مەریوان سەفادین: بۆ پیشەو كار پەكناكەوێت بەڵێنی زۆرم وەرگرتوە لەفەرمانگەو كۆمپانیاكان، لەخوا بەزیادبێت خەڵكی پارەدارو باشم هەن هاورێی منداڵین‌ لەو ڕەوە هاوكاریم دەكەن، خوا دەكات جێگەی نیشتەجێبونەكەم دروست دەبێت ئەوەی دیكەش هەردەبێت لەم وڵاتەدا بەنان وئاویش بێت دەژین"

قد تكون صورة لـ ‏شخص واحد‏

وێستگە نیوز: چی وات لێدەكات بیتەوە كوردستان؟
مەریوان سەفادین: پەیوەندیەكی باشم هەیە لەگەڵ كەسانێك كەلەكوردستان بون‌و ئێستا لەوڵاتی سوید دەژین، زۆربەی زۆری بێزارن لەو وڵاتەو حەز دەكەن بێنەوە كوردستان، هەریەكەو بەهۆكارێك نایەتەوە ئەگەرنا هەمووی بێزاربوەو هەمووی دەیەوێت بێتەوە ، چونكە ئێمە سەردەمانێك ڕۆشتین لەترسی گیانی خۆمان‌و شەڕی ناوخۆو گرانی‌و نەبونی ڕۆشتین، ئێستا لەخوا بەزیادبێت كوردستان هەمووشێكی هەیە ئەوەی لە ئەوروپا هەیە لەكوردستانیش هەیە، ئەوە هەر من نایڵێم بڕۆن لەخۆیان بپرسن زۆربەی زۆری ئەوانەی لە ئەوروپان توشی كەئابەبون‌و توشی بێدەنگی بون‌و توشی كەم قسەی بون من خۆم یەكێك بوم لەوانە لەخوا بەزیاد بێت ئێستا باش بوم‌و پەیوەندیەكی كۆمەڵایەتی باشم هەیە‌و دەچمە كۆڕو كۆمەڵ‌و كۆبونەوەش"

وێستگە نیوز: كۆی بەرهەمەكانت تائێستا ژمارەیان چەندە؟
مەریوان سەفادین: لەنەوەت‌و دوەوە تا ساڵی نەوەدو شەش حەوت بەرهەمی هونەریم بڵاوكردەوە‌و هەر ساڵەی بەرهەمێك بۆ دوو بەرهەمم بڵاو دەكردەوە ئەندامی سەرەكی تیپی مۆسیقای فۆلفۆی كوردبوم، لەگەڵ كۆمەڵێك هونەرمەندی دیكەی وەك دانا غەنی، كە كارەهونەریەكانم لەو ساڵانەدا زیاتر فۆلكلۆ بون، زۆربەیانم بەسنگڵ بڵاوكردۆتەوە خاوەنی دوو ئەلبومی گۆرانی خۆم لەساڵی 2006و 2010 بڵاومكردونەتەوە، هەلبومێكیشم ئامادەیە‌و حازرەو لەماڵەوەیە، چەند ساڵێكە كارەكانی تەواو بوە، بەڵام بڵاوم نەكردۆتەوە بەنیازیش نیم بڵاوی بكەمەوە، چونكە مەسرەفێكی زۆرم تێدا كردوە، لەگەڵ ئەوەشدا هەتا ڕۆژێك لەڕۆژان قەدری هونەرمەند نەگیرێت ، ئەو مەسرەفەی لەكارێكدا دەیكرێت دە بەرامبەر دەست نەوێتەوە بڵاوی ناكەمەوە، مەبەستیشم تەنیا لایەنی مادیەكەی نیە"

وێستگە نیوز: تۆ هەڵەبجەیت بیرت لەوە نەكردۆتەوە لە شاری هەڵەبجە كۆنسێرتێك ئەنجام بدەیت؟
مەریوان سەفادین: پێشتر ویستم لەگەڵ كۆمپانیای بابیلۆن گەورەترین كۆنسێرتی گۆرانی ئەنجام بدەم لەو شارە، بەڕاستی وەكو خۆم ئەو توانا مادیەم نیە لەسەر گیرفانی خۆم ئەو كۆنسێرتە ئەنجام بدەم، چونكە جمهوری كوردی جێگەی متمانە نین بەڕاستی، تۆ پارەیەكی زۆر سەرف بكەیت و گرنتی نەبێت، كە هەزار نەفەر دێت بۆ كۆنسێرتەكەت، بەهیوام لەداهاتوشدا لە هەڵەبجە كۆنسێرت ئەنجام بدەم"


PM:01:17:28/10/2021


ئه‌م بابه‌ته 2616 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌