ئه‌م كه‌سانه ده‌توانن ژه‌می چوارهه‌می ڤاكسینی دژه كۆرۆنا وه‌ربگرن
وێستگە ستایل-
هه‌ندێك كه‌س به‌هۆی خراپی دۆخی ته‌ندروستیان وایان لێدێت به‌رگری له‌شیان لاواز ببێت بۆ ئه‌وه‌ش پێویستیان به وه‌رگرتنی ژه‌می چوارهه‌می ڤاكسینی دژه ڤایرۆسی كۆرۆنا ده‌بێت، ئه‌مه‌ش نوێترین ڕێنمایی سه‌نته‌ری ئه‌مه‌ریكیه تایبه‌ت به كۆنتڕۆڵكردن و خۆپاراستن له نه‌خۆشی.
سه‌نته‌ری ئه‌مه‌ریكی تایبه‌ت به كۆنتڕۆڵكردن و خۆپاراستن له نه‌خۆشی مۆڵه‌تیداوه‌ته ئه‌و كه‌سانه‌ی ته‌مه‌نیان 18 ساڵ و زیاتره و به‌رگری له‌شیان لاوازه ژه‌می سێهه‌می ڤاكسین وه‌ربگرن و سه‌باره‌ت به وه‌رگرتنی ژه‌می چوارهه‌می ڤاكسین ئه‌وه پزیشك ده‌توانێت بڕیاری له‌سه‌ر بدات به‌گوێره‌ی ئاستی به‌رگری له‌شی كه‌سه‌كه.
ئه‌و كه‌سانه‌ی چاره‌سه‌ری شێرپه‌نجه وه‌رده‌گرن، توشبووان به شێرپه‌نجه‌ی خوێن و ئه‌و كه‌سانه‌ی ئه‌ندامێكی له‌شیان بۆ چاندراوه و ئه‌وانه‌ش كه مۆخی ئێسكیان بۆ چاندراوه و توشبووان به ئایدز و ئه‌وانه‌ی ده‌رمانی كۆرنیكۆستیرۆید به‌ڕێژه‌یه‌كی زۆر به‌كارده‌هێنن ده‌توانن ژه‌می چوارهه‌می ڤاكسینی دژه كۆرۆنا وه‌ربگرن هه‌تا مه‌ترسی مردنیان به‌م ڤایرۆسه كه‌م ببێته‌وه.
PM:09:45:27/10/2021
ئه‌م بابه‌ته 5560
جار خوێنراوه‌ته‌وه