گه‌نجێك دایكی تۆمه‌تبار كرد به كوشتنی خوشكه‌كه‌ی و شاردنه‌وه‌ی ته‌رمه‌كه‌ی
وێستگە ستایل-
پۆلیسی كوه‌یت سكاڵایه‌كی له‌لایه‌ن هاوڵاتیه‌كه‌وه پێگه‌یشت كه تیایدا باسی له‌وه كردوه دایكی خوشكه‌كه‌ی كوشتوه و له ساڵی 2016 ه‌وه ته‌رمه‌كه‌ی له‌ناو گه‌رماوی ماڵه‌كه‌یان شاردۆته‌وه.
گۆڤاری" الجریده" دواین زانیاری له‌سه‌ر ئه‌م كه‌یسه بڵاوكردۆته‌وه و تیایدا هاتووه دوای ئه‌وه‌ی پۆلیس ئه‌م سكاڵایه‌ی به ده‌ست گه‌یشتوه زوو گه‌یشتۆته شوێنی مه‌به‌ست به‌ڵام دایكی سكاڵاكاره‌كه ڕه‌تی كردۆته‌وه ده‌رگا له پیاوانی پۆلیس بكاته‌وه بۆ ئه‌وه‌ش پۆلیس به زه‌بری چه‌ك چۆته ماڵه‌كه و ئاسه‌واری لاشه‌ی كوژراوه‌كه‌ی دۆزیوه‌ته‌وه و ئێسكه‌كان ڕه‌وانه‌ی پزیشكی دادوه‌ری كراون بۆ ئه‌وه‌ی هۆكاری مردنه‌كه‌ی دیاری بكرێت.
به‌م دواییانه تاوانه‌كانی توندوتیژی خێزانی له كوه‌یت زۆر زیادیكردوه و له سه‌ره‌تای مانگی سێپته‌مه‌به‌ری ڕابردوو سێ حاڵه‌تی كوشتن تۆمار كراوه و قوربانیه‌كان ئافره‌تن له‌سه‌ر ده‌ستی كه‌سه نزیكه‌كانیان و به هۆكار و له دۆخی جیاوازدا كوژراون.
حكومه‌تی ئه‌و وڵاته‌ش بۆ ڕێگه گرتن له تاوان به‌رامبه‌ر خانمان هێڵی گه‌رمی تایبه‌تی داناوه بۆ به‌ده‌نگه‌وه چوونی ئه‌و خێزانانه‌ی توندوتیژیان به‌رامبه‌ر ده‌كرێت .
PM:03:43:27/10/2021
ئه‌م بابه‌ته 4184
جار خوێنراوه‌ته‌وه