باوترین هۆكارهكانی لاوازی سێكسین له پیاواندا
وێستگە ستایل-
نەبون یان لەدەستدانی توانای ڕەقبونی چوک ( ڕەپبونێک کە بۆ جوتبون گونجاوبێت)و بەردەوامبونی ڕەقبونەکە تا کاتی تەواوکردنی پرۆسەی جوتبوون، دکتۆر هیواپسپۆڕی نەشتەرگەری گورچیلە ومیزەڕۆ، نەزۆکی و لاوازی سێکسی لەپیاوان زانیاری زیاتر لهم بابهتهدا دهخاته ڕوو.
لەئێستادا ئەم حاڵهته زۆر باوە و زۆریش پرسیار دەکرێت هۆکار چیە کە تەنانەت گەنجانیش بەشێکیان بەدەستیەوە ئەناڵێنن.
باوترین هۆکارەکان :
1- هەڵکشانی تەمەن ٥٠٪ ی پیاوانی ٥٥-٧٠ ساڵی.
2- نەخۆشی شەکرە، بەتایبەت ئەگەر کۆنتڕۆڵ نەکراوبێت، هۆکارێکی زۆر کاریگەرە!
3- نەخۆشی دڵ و بەرزەفشاری خوێن، زۆر جار سەرەتایەکە بۆ دەرکەوتنی نەخۆشیەکانی دڵ و بۆریەکانی خوێن.
4- بەرزی چەوری سیانی و کۆلیستڕۆڵ لەخوێن
5- نەخۆشیەکانی مێشک و دەمار و دڕکەپەتک.
6- کێشەی غوددە و کوێرە ڕژێنەکان و هۆڕمۆنەکان خوە خراپ و ناتەندروستەکان، هۆکارن لە گەنجان
7- جگەرە و نێرگلەکێشان
8- خواردنەوە کحولی و گازیەکان
9- کەم خەوتن و درەنگ خەوتن.
10 خواردنی ناتەندروست بەتایبەت خواردنە خێراکان
11- قەڵەوی و وەرزش نەکردن
12- هۆکارە دەرونیەکان: خەمۆکی و دڵەڕاوکێ
13- ترسان لە سەرنەکەوتن لە پرۆسەی جوتبوون
14- پەیوەندی خراپ لەگەڵ هاوسەر.
هەندێ هۆکاری تری وەک؛
1- بەکارهێنانی دەرزی هۆرمۆنی بۆ گەورەکردنی ماسولکە
2- بەکارهێنانی دەرمانی کیمیاوی، دەرمانی خەمۆکی و هەندێک دەرمانی زهخت و پڕۆستات.
3- لێدانی تیشک لەناوچەی حەوز یان ئەنجامدانی نەشتەرگەری لەناوچەی حەوز.
PM:04:00:26/10/2021
ئهم بابهته 13920
جار خوێنراوهتهوه