به‌وێنه..ئیڤانكا و هاوسه‌ره‌كه‌ی ده‌ركه‌وتنه‌وه
وێستگە ستایل-
نوێترین وێنه‌كانی كچی سه‌رۆكی پێشووی ئه‌مه‌ریكا" ئیڤانكا تره‌مپ" و هاوسه‌ره‌كه‌ی ڕاوێژكاری پێشووی كۆشكی سپی" جارید كۆشنه‌ر" و منداڵه‌كانیان له پشووی كۆتایی هه‌فته له شاری میامی له ویلایه‌تی فلۆریدا بڵاوبویه‌وه.
ئیڤانكا و كۆشنه‌ر و سێ منداڵه‌كه‌یان له نزیك ماڵه‌كه‌یان و له سه‌ردانكردنی كڵیسایه‌ك له ناوچه‌كه بینراون.
گۆڤاری " ده‌یلی مه‌یل" ی به‌ریتانی وێنه‌كانی ئه‌م خێزانه‌ی بڵاوكردۆته‌وه و ئیڤانكای 39 ساڵ به جلوبه‌رگێكی ڕه‌نگ سپیه و كاله‌ی وه‌رزشیه‌وه ده‌ركه‌وتوه و جاریدی هاوسه‌ری به هه‌مان شێوه به ستایلێكی سادده‌وه بینراوه.
دوای كۆتایی هاتنی ماوه‌ی سه‌رۆكایه‌تی دۆناڵد تره‌مپ له مانگی یه‌نایری ئه‌مساڵ ئیڤانكا و هاوسه‌ره‌كه‌ی واشنتنی پایته‌ختیان جێهێشت وچونه‌ته ویلایه‌تی فلۆریدا و له‌و كاته‌وه ده‌ركه‌وتنی له میدیاكان زۆر كه‌مبۆته‌وه.
PM:03:51:26/10/2021
ئه‌م بابه‌ته 4824
جار خوێنراوه‌ته‌وه