‌11 هه‌نگاو بۆ چارەسەری دواکەوتنی قسەکردن

وێستگە ستایل-

سەرەتا پێویستە دەستنیشانی ئەوە بکرێت کە هۆکارەکە چییە، پاشان ئەگەر هۆکارەکە چارەسەری هەبوو ئەوە چارەسەری دەکرێت و نەخۆشەکە رزگاری دەبێت، دكتۆر جه‌عفه‌ر پسپۆڕی نه‌خۆشییه‌ ده‌رونییه‌كان له‌م بابه‌ته‌دا چاره‌سه‌ری دواكه‌وتنی قسه‌كردن ده‌خاته‌ ڕوو و ئاماژه‌ بۆ ئه‌وه‌ش ده‌كات ئەم رێنماییانە بۆ سەرجەم هۆکارەکان بە سودن، بەتایبەت ئەو جۆرەی بەهۆی هەڵەی پەروەردەکرنەوە رودەدات:

1- کەمکردنەوەی ته‌ماشاكردنی تەلەفیزیۆن و ئامێرە ئەلکترۆنییەکان.

2-پێویستە منداڵ تەنها بە یەک زمان یان یەک لەهجە قسەی لەگەڵ بکرێت.

3- دەبێت دایک و باوک و مندالانی تری خێزانەکە بەردەوام قسەی لەگەل بکەن و گفتوگۆی لەگەل ئەنجامبدەن بە یاریکردن بێت یاخود بۆ کاری رۆژانە، ئەمەش لە جیاتی سەیرکردنی تیڤی زۆر سودبەخشدەبێت.

4- فێرکردنی وشەکان لە لایەن دایک و باوکەوە، واتە رۆژانە منداڵەکە فێربکرێت کە وشەکان بڵێت. ئەمەش بەشێکە لە بنەمای چارەسەر.

5- چیرۆکی بۆ بخوێنەوە و داوای لێبکە هەندێک وشەی چیرۆکەکە بڵێتەوە.

6- ئەگەر قسەی کرد و تەنها توانی یەک وشە بڵێت لە رستەیەک، ئەوە با دایباب هەوڵبدەن وشەکەی بۆ تەواوبکەن کاتێک نەیتوانی بیڵێت، هەتا ئەو کاتەی کە فێردەبێت. بۆنمونە دەڵێت نان، دایک بڵێت نان دەخۆیت؟ یان کە وتی تۆپ، با باوک بڵێت تۆپم دەوێت!

7- یاریکردن و تێکەڵبوون لەگەڵ مندالانی تر. بۆ نمونە چونە باخچەی ساوایان.

8- هاندانی منداڵ لەسەر قسەکردن و هاوکاریکردنی بەوەی وشەکان بڵێت کاتێک دەیەوێت بە ئاماژە شتیکی بۆ بکەین.

9- دەبیت لەسەرخۆ و بە هێواشی ئەو کارانە ئەنجامبدەین و پەلەپەل نەکەین.

10- گرنگیدان بە خواردنی هەمەچەشن، بەتایبەت ئەو خۆراکانەی بۆ گەشەی مێشک پێویستن وەکو ڤیتامین بییەکان کە لە زۆر خۆراکدا هەیە، وەکو شیر و گۆشتی رەش.

11- دایباب هەر کارێکیان کرد با بە وتنیش بە مندالەکەی بڵێن، بۆنمونە کاتێک دەیەوێت پەنجەرەکە بسرێت، بڵێت با پەنجەرەکە بشۆم، بۆ سەرجەم کارەکان بەشێوە بکەن.


PM:03:58:23/10/2021


ئه‌م بابه‌ته 2940 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌

ستایل