دوای مانه‌وه‌ی شه‌وێك له نه‌خۆشخانه پرسیار له‌سه‌ر ته‌ندروستی شاژنی به‌ریتانیا دروست بووه
وێستگە ستایل-
چونه نه‌خۆشخانه‌ی شاژنه ته‌مه‌ن 95 ساڵه‌كه‌ی به‌ریتانیا بۆته جێگه‌ی پرسیار و گومان له باشی دۆخی ته‌ندروستی ئه‌م خانمه ده‌كرێت .
كۆشكی به‌كنگهام به‌شێوه‌یه‌كی فه‌رمی چوونه نه‌خۆشخانه‌ی شاژنی به‌ریتانیای ئاشكرا نه‌كردوه هه‌تا ئه‌و كاته‌ی هه‌واڵه‌كه له گۆڤاری" زه سه‌ن" ی به‌ریتانی بڵاوبۆته‌وه و هۆكاری چونی بۆ نه‌خۆشخانه گه‌ڕێندراوه‌ته‌وه بۆ ئه‌وه‌ی چه‌ند پشكنینێكی بۆ كراوه دوای ئه‌وه‌ی ناچار كراوه به‌وه‌ی پشوو وه‌ربگرێت.
نیكۆلاس ویشتل ڕۆژنامه‌نوسی"BBC" باسی له‌وه كردوه كۆشكی به‌كنگهام هیچ وێنه‌یه‌كی ته‌واوی له‌باره‌ی ئه‌وه‌ی ڕویدا باس نه‌كردوه و له‌حاڵه‌تی نه‌بوونی زانیاری دروست پڕوپاگه‌نده و زانیاری ناڕاست بڵاوده‌كرێته‌وه"
شاژن ماوه‌ی 70 ساڵه له‌سه‌ر ته‌ختی پاشایه‌تی بهریتامیایه و هێشتا به ته‌ندروستیه‌كی باشه‌وه له شوێنه گشتیه‌كان ده‌رده‌كه‌وێت.
كۆتا جاری چونی بۆ نه‌خۆشخانه ساڵی 2013 بووه ماوه‌ی 24 كاتژمێر به‌هۆی توشبوونی به هه‌وكردنی گه‌ده و ڕیخۆڵه له نه‌خۆشخانه ماوه‌ته‌وه و پێشبینی ئه‌وه ده‌كرێت شاژن به‌شداری كۆنگره‌ی نه‌ته‌وه یه‌كگرتوه‌كان تایبه‌ت به ژینگه كوب"26 " بكات له‌سه‌ره‌تای مانگی 11 له گلاسكۆ- سكۆتله‌ندا به‌ڕێوه ده‌چێت.
PM:03:29:23/10/2021
ئه‌م بابه‌ته 3984
جار خوێنراوهتهوه