بۆ یه‌كه‌مجار نه‌شته‌رگه‌ری چاندنی گورچیله‌ی به‌راز بۆ مرۆڤ به‌سه‌ركه‌وتووی ئه‌نجامدرا
وێستگە ستایل-
پزیشكانی نه‌شته‌رگه‌ری له ئه‌مه‌ریكا بۆ یه‌كه‌مجار گورچیله‌ی به‌رازیان له جه‌سته‌ی مرۆڤدا چاند، بێ ئه‌وه‌ی جه‌سته‌ی كه‌سی وه‌رگر گورچیله‌ی به‌رازه‌كه ڕه‌ت بكاته‌وه و ئه‌مه‌ش پێشكه‌وتنێكی گه‌وره‌ی بواری پزیشكیه بۆ كه‌مكردنه‌وه‌ی ئه‌و پێویستیه زۆره‌ی كه مرۆڤایه‌تی بۆ ئه‌م ئه‌ندامه هه‌یه‌تی.
نه‌شته‌رگه‌ریه‌كه له سه‌نته‌ری" لاگۆن" ی پزیشكیله زانكۆی نیویۆرك ئه‌نجامدرا و گورچیله‌ی به‌رازێك به‌كارهێندراوه كه چاكسازی بۆ بۆهێڵی سه‌ر كرۆمۆسۆمه‌كانی كراوه و به‌مه‌ش گورچیله‌ی ئه‌م ئاژه‌ڵه به‌شێكی نه‌ناسراوی تیادا نه‌ماوه كه له‌شی مرۆڤ ڕاسته‌وخۆ ڕه‌تی بكاته‌وه.
توێژه‌ره‌وه‌كان له لێدوانێكی تایبه‌تیان بۆ ڕۆیته‌رز ئاشكرایان كردوه كه نه‌شته‌رگه‌ریه‌كه بۆ كه‌سێك ئه‌نجامدراوه كه مێشكی مردوه و نیشانه‌كانی سست بوونی گورچیله‌ی له‌سه‌ر ده‌ركه‌وتووه و خێزانه‌كه‌ی ڕازی بوون بۆئه‌وه‌ی ئه‌م نه‌شته‌رگه‌ریه‌ی له‌سه‌ر بكرێت پێش ئه‌وه‌ی ئامێره‌كانی له‌سه‌ر لاببرێت و به ته‌واوتی گیان له‌ده‌ست بدات .
ئه‌وه‌ی جێی سه‌رنجه ته‌نها له ماوه‌ی 3 ڕۆژدا گورچیله‌ی به‌رازه‌كه به ته‌واوه‌تی له‌گه‌ڵ سووڕی خوێنی نه‌خۆشه‌كه چالاك بووه و زۆر به سروشتی كاری كردوه .
له ئێستادا به نزیكه‌ی 107 هه‌زار كه‌س له ئه‌مه‌ریكا چاوه‌ڕێی ئه‌وه ده‌كه‌ن نه‌شته‌رگه‌ری چاندنه‌وه‌ی ئه‌ندامێكی له‌شیان بۆ بكرێت و زیاتر له 90 هه‌زاریان چاوه‌ڕوانی نه‌شته‌رگه‌ری چاندنه‌وه‌ی گورچیله‌یان ده‌كات.
PM:02:36:20/10/2021
ئه‌م بابه‌ته 3160
جار خوێنراوه‌ته‌وه