‌پزیشكێك زانیاری گرنگ له‌باره‌ی‌ ئه‌و په‌تایه‌ ده‌خاته‌ڕوو كه‌ چه‌ند ڕۆژێكه‌ بڵاوبۆته‌وه‌

وێستگە ستایل-

ماوەی چەند هەفتەیەکە پەتایەکی ڤایرۆسی لەناو خەڵک بەشێوەیەکی بەربڵاو بڵاو بۆتەوە، خەڵکێکی زۆر پێوەی گیرۆدە بوون، بە گشتی خەڵک بەشێوەیەکی مام ناوەند بۆ توند دەیگرن و هەندێکیشیان بە سووکی تووشی دەبن، دكتۆر شێروان پزیشکی شارەزای گشتی بە کورتی چەند ڕوونکرنەوەیەک له‌سه‌ر ئه‌م په‌تایه‌ باسده‌كات.
 
1- ئەم پەتایە پەتایەکی ڤایرۆسیەو بەکتریایی نیە
2- نیشانەکان بە شێوەیەکی گشتی بریتین لە ( پەسیو ، کۆکە ، لەرزو تا ، قوڕگ ئێشە ، سەر ئێشە ، بێتاقەتی ، قاچ ئێشە)
3- بەکارهێنانی دەرمانی دژە هەوکرن (وەکو ئەمۆکسیلین و ئەزیسڕۆمایسین و تەواوی ئەنتیبایۆتیکەکانی تر) بەهیچ شێوەیەک پێویست ناکا لەبەر ئەوەی ئەو دەرمانانە بۆ هەوکردنی بەکتریایی بەکاردێن و بۆ هەوکردنی ڤایرۆسی هیچ سوودێکی لێنابینی .
4- هەندێک حالەتی کەم هەیە کە لە لایەن پزیشکەوە دیاری دەکرێت کە لەگەڵ هەورکردنە ڤایرۆسیەکە ، نەخۆش تووشی هەورکردنی بەکتریایی دەبێت ، لەو کاتەدا بەکارهێنانی ئەنتیبایۆتیک ئاساییە .
5- نیشانەکانی ئەم پەتایە بە نزیکەیی هەمان نیشانەکانی کۆڕۆنایە و جیاکرنەوەیان ئاسان نیە ، بۆیە پێویستە نەخۆش ئامۆژگاری تەنها لە پزیشک وەربگرێ .
6- بە بەراورد بە کۆڕۆنا ، ئەم پەتایە خێراتر بڵاو دەبێتەوە ، زۆرجار یەک ئەندامی خێزانێک بە نزیکەیی تەواوی ئەندامەکانی تر تـوش دەکات لە ماوەیەکی زۆر کورت .
7ـ پێویستە هەمان ڕێکارەکانی خۆپارێزی کۆڕۆنا بۆ ئەم پەتایەش پەیڕەو بکرێ وەکو خۆ قفڵ کردن لە ماڵەوە ، ماسک ، دەست شوشتن .
8- چارەسەر : ئیسراحەتی تەواو ، وەرگرتنی شلەمەنی زۆر ، پاراسیتامۆڵ . 
9ـ بەهیچ شێوەیەک دەرزی تێکەڵە (ڤۆڵتارین و دیکادرۆن) بەکارمەهێنە ، ڕەنگە بۆ ماوەیەکی کورت سوودی لێببینی بەڵام دواتر ماکی زۆر مەترسیدار لەسەر جەستە بەجێدەهێڵێ .


PM:12:09:19/10/2021


ئه‌م بابه‌ته 22280 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌

ستایل