گرفتێكی بێزاركه‌ر ئاماژه‌یه بۆ بڵاوبوونه‌وه‌ی خێرای شێرپه‌نجه
وێستگە ستایل-
شێرپه‌نجه یه‌كێكه له هۆكاره سه‌ره‌كیه‌كانی مردن له سه‌رتاسه‌ری جیهان، تا ئێستا پسپۆڕان چاره‌سه‌رێكی بنه‌ڕه‌تیان بۆ ئه‌م نه‌خۆشییه مه‌ترسیداره نه‌دۆزیوه‌ته‌وه.
كۆمه‌ڵه‌ی خزمه‌تگوزاری نیشتیمانی به‌ریتانیا هاوكاری هاوڵاتیانه بۆ ئه‌وه هۆشیارتربن له‌باره‌ی نیشانه‌كانی ئه‌م نه‌خۆشییه به مه‌به‌ستی زوو ده‌ستنیشانكردن و وه‌رگرتنی چاره‌سه‌ر، یه‌كێك له‌و نیشانانه‌ش له قوڕگدا ده‌رده‌كه‌وێت.
ئه‌نجامی توێژینه‌وه‌یه‌كی نوێ كه له‌سه‌ر كۆمه‌ڵێك توشبوو به شێرپه‌نجه‌ی سورێنچك ئه‌نجامدراوه تیایدا هاتووه %68 ی به‌شداربووه‌كان كێشیان دابه‌زیوه و %82 یان توشی قورسبوونی قوتدان بوون و خه‌مۆكیش یه‌كێكی دیكه بووه له‌و نیشانانه‌ی هه‌ستیان پێكردوه.
توشبووان به شێرپه‌نجه‌ی سورێنچك به‌هۆی گه‌ڕانه‌وه‌ی به‌رده‌وامی ترشه‌ڵۆكی گه‌ده‌یان قوتدانی خۆراك بۆیان قورس ده‌بێت و هۆكاری سه‌ره‌كی توشبوون به‌م جۆره‌ی شێرپه‌نجه‌ش ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ خواردنی خۆراك به خێرایی و زۆر خواردنه‌وه‌ی مه‌ی و زۆر خواردنی خۆراكه.
AM:10:56:19/10/2021
ئه‌م بابه‌ته 5156
جار خوێنراوه‌ته‌وه