به‌ڕێگایه‌كی ئاسان مێشكت له پیربوون بپارێزه
وێستگە ستایل-
پسۆڕێكی زانستی ده‌رونی فسیۆلۆجی و سه‌رۆكی سه‌نته‌ری" نیرۆفیتنیس" له ڕوسیا" ڤیاتچیسلاڤ لیبیدیڤ" باس له‌وه ده‌كات هه‌ندێكجار مێشكی مرۆڤ زۆر زوتر له كاتی خۆی پیر ده‌بێت واته پێش ئه‌وه‌ی كه‌سه‌كه ته‌نانه‌ت ته‌مه‌نی بگاته 30 ساڵیش، به‌ڵام ده‌كرێت به سوود وه‌رگرتن له چه‌ند هه‌نگاوێك پیربوونی مێشك دوابخرێت.
ئه‌م پسپۆڕه له دیمانه‌یه‌كی تایبه‌تی بۆ ڕادیۆی" سپۆتنیك" ده‌ڵێت" توانای مرۆڤ له‌باره‌ی بیركه‌وتنه‌وه‌ی زانیاری نوێ ساڵ له‌دوای ساڵ كه‌مده‌بێته‌وه و ئه‌مه‌ش گرفت بۆ كار و ژیانی دروست ده‌كات هه‌تا ده‌گاته قۆناغی پیربوونی مێشك و لاوازبوونی توانای یاده‌وه‌ری و قسه‌كردن و ته‌نانه‌ت به‌شێك له گه‌نجان توشی ئه‌م حاڵه‌ته ده‌بن له ئێستادا"
ڕێككردنه‌وه‌ی سیستمی ژیان و خواردن و نوستن و چالاكی جه‌سته‌ی زۆر گرنگن بۆ كه‌مكردنه‌وه‌ی ئه‌م مه‌ترسییه له‌سه‌ر مێشك.
AM:10:41:19/10/2021
ئه‌م بابه‌ته 1716
جار خوێنراوه‌ته‌وه