‌پیاوان بۆ ئه‌وه‌ی‌ له‌ شێرپه‌نجه‌ی‌ پرۆستات دوربن ئه‌م میوه‌یه‌ بخۆن

وێستگە ستایل-

ئاشکرایە ئێستا وەرزی پێگەیشتینی هەنارە، خۆشبەختانە لە وڵاتی خۆشمان چەندنی جۆری هەناری کوالیتی باش ساڵانە بەرهەم دەهێندرێن. هەنار یەکێکە لەو میوانەی کە بە (سوپەر فروت – میوەی هەرەباش) ناسراون، میوەیەکی زۆر دەوڵەمەندە بە ماددەی دژە ئۆکسێنەر، کە ماددەیەكە لە دژی سەرهەڵدان و گەشەسەندنی خانەی شێرەپەنجەیی دەجەنگێت. 

دكتۆر ڕامان پسپۆڕی  نەشتەرگەری گورچیلە و میزەڕۆ  و پرۆستات و نەزۆکی له‌م بابه‌ته‌دا ئه‌نجامی چەندین لێکۆلێنەوەی خستۆته‌ ڕوو كه‌  لە چەندین وڵات لە ساڵانی پێشو ئەنجام دراون، باس له‌وه‌ ده‌كات ئه‌نجامی توێژینه‌وه‌كان ئەوە دەردەخەن خواردنی هەنار یاخود شەربەتی هەنار هۆکارێکە بۆ دواخستنی پەرەسەندنی شێرەپەنجەی پرۆستات و هەروەها هەنار رێگری دەکات لە سەرهەڵدانی شێرپەنجەی پرۆستات.

هەنار جگە لە دژەی ئۆکسێنەر، دەوڵەمەندە لە دژە هەوکردن و پرۆتین و فایبەر و ڤیتامین سی و کەی و هەروەها رێژەیەی باش پۆتاسیۆمی تێدایە کە گرنگن بۆ رێکخستنی زیندە چاڵاکییەکانی جەستە.

جگە لە کاریگەری لەسەر شێرپەنجەی پرۆستات، هەنار کاریگەری هەیە لەسەر رێگری کردنی لە شێرپەنجەی مەمک و هەروەها دابەزاندنی بەرزی پاڵەپەستۆی خوێنیش.

ئەوەی گرنگە لە کۆتایی بیڵێن، نەخۆشییەکان بە تەنها یەك هۆکار لە پشت سەرهەڵدانییان نین، بەڵکو چەندین هۆکار هەن، لەهەمان کاتدا بە یەك هۆکاریش دوورناخرێنەوە، بەڵکو مرۆڤ دەبێت خۆی رابێنێ لەسەر شێوازی ژیانێکی تەندروست بەردواوم لە خواردن و وەرزش و کێشی دروست و پشکینی پێش وەختە.


PM:12:29:16/10/2021


ئه‌م بابه‌ته 25636 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌

ستایل