هەموو منداڵێک ڤیتامین دی پێویستـە؟
وێستگە ستایل-
بابهتێكی گرنگ كه لهگهڵ هاتنی وهرزی پایز و زستان دایكان و باوكان پرسیاری لهبارهوه دهكهن ئهوهیه ئایا منداڵهكهیان پێویستی بهوه ههیه قهترهی ڤیتامین دی وهربگرێت یان نا؟ دكتۆر ئاكۆ پزیشكی نهخۆشییهكانی منداڵان لهم بابهتهدا وهڵامی ئهو پرسیارهی داوهتهوه و لیستی ئهو منداڵانهی خستۆته ڕوو كه پێویستیان بهوه ههیه ئهم ڤیتامینه به قهتره وهربگرن.
قەترەی ڤیتامین دی پێویستە بۆ ئەم منداڵانە :
1- بۆ مناڵێک کە شیری دایك خۆراکی سەرەکی بێ دەبێ هەر لە یەکەم ڕۆژی تەمەنەوە منداڵ قەترەی ڤیتامین دی وەربگرێ. لێرەدا مەبەستم لەوە نییە کە شیری قوتوو لە شیری دایک باشتر بێت.
2- ئهگەر مناڵ شیری دایك و شیری قوتووشی خوارد باشترە ڤیتامین دی وەربگـرێت.
3- بۆ ئەو مناڵانەی کە شیری قوتوو دەخۆن گەر ڕۆژانە (لە ماوەی ٢٤ سەعات ) كەمتر لە ٣٤ رەقەم ( ١ لیتر) شیریان خوارد ئەوا پێویست دەکا قەترەی بدەیتێ بەڵام گەر زیاتر لە ٣٤ رەقەم (١ لیتر ) شیریان خوارد ئەوا پێویست ناکـات .
4- منداڵ دووای ئەوەی لە شیری ئەبرێتەوە ئهگەر خواردنی باش نەبوو بە تایبەتی ئەو خواردنانەی کە ڤیتامین دی زۆر تێدایە (وەک شیرو هێلک و ماسی ) یان گەر رۆژانە بڕی پێویستی تیشکی خۆریان بەرنەکەوت واپێویست ئەکات قەترەی ڤیتامین دی وەربگــــــرن.
بڕی پێویستی رۆژانەی ڤیتامین دی بریتیە لە ٤٠٠ وەحدە بۆ منداڵی تەمەن کەمتر لە ١ ساڵ دوای ساڵ بری پێویست دەبێت بە ٦٠٠ وەحـدە. ئەم بڕەی باسی دەکەم بڕی رۆژانەیە واتا بۆ پارێزگاریە نەک چارەسەر واتا بۆ منداڵێک بڕی ڤیتامینی کەم بێت یان نەخۆشی ئێسکە نەرمەی هەبێت بڕەکەی زۆر زیاترە کە بەراوێژ لەگەڵ دکتۆری منداڵان دەبێت بەکاربێت.
لە دەرمانخانەکان جۆری زۆر هەیە لە قەترەی ڤیتامین دی هەرجۆرەو جیاوازی هەیە لە بڕەی ڤیتامین دی کە تێدایە بۆیە واپێویست دەکات بۆ دەستنیشان کردنی جۆر و بڕی پێویستی ڤیتامین دی سەردانی پزیشکی پسپۆری منداڵان یان پزیشکی دەرمانساز بکەیـت.
تکایە بێ پرسی پزیشکی منداڵان هیچ دەرمانێک بەکار مەهێنە بۆ منداڵەکەت چونکە لە هەندێ نەخۆشی و هەندێ حاڵەتدا نابێت ڤیتامین دی بەکار بهێنـیت.
PM:12:22:16/10/2021
ئهم بابهته 2376
جار خوێنراوهتهوه