كۆریای باكور دژی زنجیره‌ی Squid Game ه
وێستگە ستایل-
درامای Squid Game له‌گه‌ڵ ئه‌و سه‌ركه‌وتنه‌ی به‌ده‌ستی هێناوه له زیاتر له 90 ده‌وڵه‌ت له جیهاندا به‌ڵام تاكه وڵات كه دژایه‌تی ئه‌م زنجیره‌یه ده‌كات كۆریای باكوره و بیانوی ئه‌م وڵاته‌ش بۆ خراپی به‌رهه‌مه هونه‌ریه‌كه ئه‌وه‌یه كه دراماكه نرخی پاره‌ی به‌رز كردۆته‌وه به‌رامبه‌ر به نرخی مرۆڤایه‌تی و ڕیكلامه بۆ سه‌رمایه‌داری.
به‌گوێره‌ی ئه‌و ڕاپۆرته‌ی پێگه‌ی" ئه‌ریرانگ میری" كۆریای باكور بڵاویكردۆته‌وه تیایدا هاتووه كه درامای Squid Game تیشك ده‌خاته سه‌ر دۆخی ئێستای كۆمه‌ڵگای كۆریای باشووری دڕنده و بینه‌رێكی زۆری هه‌بووه چونكه ڕاستی ڕۆشنبیری سه‌رمایه‌داری له كۆریای باشوور خستۆته ڕوو و هیچ شتێك ئه‌وه‌نده‌ی پاره نرخ و به‌های نییه"
كۆمپانیای" نێتفلێكس" تایبه‌ت به به‌رهه‌مهێنان و بڵاوكردنه‌وه فیلم و دراما له‌ڕێی ئه‌نته‌رنێته‌وه ئاشكرای كردوه كه درامای Squid Game زۆرترین بینه‌ری هه‌بووه له مێژوودا.
دراماكه كه له 9 ئه‌ڵقه پێكهاتوه تیایدا سه‌دان كه‌س ڕۆڵ ده‌بینن و ژیانی نه‌هامه‌تی ئه‌و كه‌سانه ده‌خه‌نه ڕوو كه له كۆریای باشوورن ( باوكێكی قه‌رزار، په‌تی سێداره له كۆریای باشوور و كرێكارێك كه له كارگه‌یه‌كدا كارده‌كات و به‌ڕێوبه‌رێك پاره سپی ده‌كاته‌وه و هه‌موو ئه‌مانه له چه‌ند یاریه‌كی منداڵانه كێبڕكێ ده‌كه‌ن بۆ بردنه‌وه‌ی خه‌ڵاتێك كه بڕه‌كه‌ی 38.66 ملیۆن دۆلاره.
PM:07:04:14/10/2021
ئه‌م بابه‌ته 2704
جار خوێنراوه‌ته‌وه