‌چه‌ند ده‌ربڕینێك هۆكاره‌ بۆ هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی‌ په‌یوه‌ندی هاوسه‌رگیری

وێستگە ستایل-

وتنی چەند وشە و دەربڕینێك هۆكار دەبێت بۆ لێكترازان و نەمانی پەیوەندی خۆشەویستی لەنێوان هاوسەرەكان و باشتر وایە لە وتنیان دوور بكەویتەوە ، ئەمانە وتەی چەند هاوسەرێكن كە هەریەكەیان باس لەوە دەكەن بۆچی لە هاوسەرەكەیان جیابونەتەوە و هۆكارەكەی چی بووە .

1- ئەگەر من بەجێ بهێڵیت كەس نادۆزیتەوە تۆی بوێت : 

مارسیلا دەڵێت "ئارەزووی ئەوەم دەكرد هاوسەرەكەم پێم بڵێت جێم مەهێڵە تۆ جوانیت و خۆشم دەوێیت بەڵام لەجیاتی ئەوە بە منی وت كەسێكی دیكە نادۆزمەوە منی خۆش بوێت" تەنها وتنی ئەم وشەیە تەواوی بیركردنەوەی منی گۆڕی و وایلێكردم پەشیمان نەبم لەجیابوونەوە.


2- ڕقم لێتە:

بیل كە هاوسەرگیری كردوە دەڵێت لەگەڵ هاوسەرەكەم ڕۆژێك بوو بە شەڕمان كە نازانم لەسەر چی بوو بەڵام ئەو بە منی وت "ڕقم لێتە " ئەوە نامەیەكی ئاشكرا بوو لە هاوسەرەكەمەوە بۆ من كە تەها لە 6 پیت پێكهاتبوو .


3- چۆن زانیت ؟
كایسی دەڵێت " دوای ئەوەی بۆم ئاشكرا بوو هاوسەرەكەم ناپاكی بەرامبەرم كردوە لەجیاتی ئەوەی داوای لێبوردنم لێ بكات بەڵام پرسیاری ئەوەی لێكردم چۆن ئەو بابەتەم زانی و كێ بە منی وتوە ؟" 

4- من لە تەنهایی بێزارم و دەمەوێت جیا ببینەوە :
ستایسی دەڵێت " ئەم وشانەم بۆ هاوسەرەكەم نارد دوای یەك هەفتە لە پشووی هاوینە چونكە بەهۆی كاركردنەوە من لە شوێنێك و هاوسەرەكەم لە جێگەیەكی دیكە دەژیاین و تەنها ئەم نامەیە ڕێگە خۆشكەر بوو بۆ ئەوەی هاوسەرەكەم لێم جیاببێتەوە ، بەڵام لە ڕاستیدا ژیان دوای جیابوونەوە ئاسان نیە و ڕێگە بەرو بەختەوەری قورسە "

5-هیچكات سەرنجی منت ڕانەكێشاوە :
جۆلیت دەڵێت " هاوسەرەكەم بە تەواوەتی ئەمەی پێ نەوتم بەڵام وتی ئەو هیچ ئافرەتێك سەرنجی ڕاناكێشێت و زیاتر پیاوان سەرنجی ڕادەكێشن و هەست دەكات هاوڕەگەز بازە "

6- خۆشم ناوێیت :
ئیمی دەڵێت" ئەوكاتەی گەیشتمەوە ماڵەوە گوێم لە دەنگێك بوو هاواری دەكرد لەناو مێشكمدا من هاوسەرەكەمم خۆش ناوێت ، هەر دوای ئەوەی گەڕایەوە ماڵەوە من ئەوەم پێ وت بۆ ئەوەی چیتر لە درۆدا نەژیم و درۆی لەگەڵ نەكەم "


PM:04:50:14/10/2021


ئه‌م بابه‌ته 2032 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌