په‌یمانی معادی بۆ نمایشی فیلمه‌كه‌ی دێته كوردستان
وێستگە ستایل-
فیلمی سینەمایی (درخت گردو) یه‌كێكه له به‌رهه‌مه ناوازه‌كانی سینه‌مای ئێران كه تیایدا هونه‌رمه‌ندی ناوداری سینه‌می ئێرانی په‌یمان معادی به‌جلوبه‌رگی كوردیه‌وه ڕۆڵی سه‌ره‌كی ده‌بینێت، چیرۆكی فیلمه‌كه ڕاسته‌قینه‌یه و باس له كیمیاباران كردنی ناوچه‌ی سه‌رده‌شت ده‌كات و په‌یمان ڕۆڵی كه‌سایه‌تیه‌ك ده‌بینێت ناوی قادر مۆلانه.
بڕیار وایه به‌م نزیكانه فیلمی سینەمایی (درخت گردو) لە هەرێمی کوردستان پەخشبکرێت، بە ئامادەبوونی ئەکتەری سەرەکی فیلمەکە، 'پەیمان مەعادی'یە و بڕیارە یەکەم پەخشی لە (سینەما سالم)ـی شاری سلێمانی و دواتریش لە شارەکانی دیکەی کوردستان ببێت، هەروەها جێگای باسە، جێبەجێکردنی کارەکانی فیلمی سینەمایی 'درخت گردو' بۆ پەخشی لە هەرێمی کوردستان، کۆمپانیای (مەستی فیلم) بە ئەنجامی گەیاندووە.
PM:07:52:13/10/2021
ئه‌م بابه‌ته 1488
جار خوێنراوه‌ته‌وه