‌ڤیدیۆ: كیم هۆكاری جیابوونه‌وه‌ی‌ له‌ هاوسه‌ره‌كه‌ی‌ ئاشكرا كرد

وێستگە ستایل-


ئه‌ستێره‌ی‌ ته‌له‌فیزۆنی ئه‌مه‌ریكی" كم كارداشیان" له‌ میانی به‌شداربوونی له‌ وه‌رزێكی نوێی پرۆگرامی Saturday Night Live  گاڵته‌ی‌ به‌ كه‌سوكاری كردوه‌ و هۆكاری جیابوونه‌وه‌ی‌ له‌ هاوسه‌ره‌كه‌ی‌ ئاشكرا كرد.

كیم ی ته‌مه‌ن 40 ساڵ له‌پرۆگرامه‌كه‌دا چه‌ندین نوكته‌ و قسه‌ی‌ پێكه‌نینی له‌سه‌ر خێزانه‌كه‌ی‌ باسكردوه‌ و ده‌ڵێت" من زۆر زیاترم له‌و وێنه‌یه‌ی‌ خوشكه‌كانم پیشانی پزیشكی نه‌شته‌رگه‌ری جوانكاری ده‌ده‌ن بۆ ئه‌وه‌ی‌ نه‌شته‌رگه‌ری بكه‌ن و شێوه‌یان له‌ من بچێت"

سه‌باره‌ت به‌ جیابوونه‌وه‌ی‌ له‌ كانی ویست كیم ده‌ڵێت" هۆكاری جیابوونه‌وه‌م له‌ هاوسه‌ری پێشووم كه‌سایه‌تیه‌كه‌ی‌ بووه‌ و سه‌باره‌ت به‌ خۆشه‌ویسته‌كه‌ی‌ دایكی كریس جینه‌ر ئاماژه‌ی‌ بۆ ئه‌وه‌ كردوه‌ كه‌ دوای پاره‌ كه‌وتووه‌"



PM:07:40:13/10/2021


ئه‌م بابه‌ته 9948 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌