هۆكاری بڵاوبوونه‌وه‌ی ڤایرۆسی كۆرۆنایه
وێستگە ستایل-
ئه‌نجامه‌كانی توێژینه‌وه‌یه‌كی توێ ئاشكرای كردوه كه كۆكین له هه‌وای كراوه و ڕه‌شه‌بادا هۆكاری بڵاوبوونه‌وه‌ی وردیله‌كانی ڤایرۆسی كۆرۆنایه به‌شێوه‌یه‌كی خێرا و بۆماوه‌یه‌كی درێژ زۆر زیاتر له‌و كاته‌ی كه كه‌شوهه‌وا ڕه‌شه‌با نییه.
له‌ڕێی ئه‌و توێژینه‌وه‌یه‌ی پسپۆڕان له په‌یمانگای هندی تایبه‌ت به ته‌كنه‌لۆجیا له بۆمبای ئه‌نجامیانداوه تیایدا هاتووه ئه‌و كاته‌ی خێرای ڕه‌شه‌با ده‌گاته 5 میل له یه‌ك كاتژمێردا ئه‌وه ئه‌گه‌ری زۆره پژمین و كۆكه‌ی كه‌سێكی توشبوو به ڤایرۆسه‌كه بۆ دووری 3-6 پێ بگوێزێته‌وه به پشت به‌ستن به هێزی كۆكه و پژمینی كه‌سه نه‌خۆشه‌كه.
ئه‌میت ئه‌گراوال نوسه‌ری سه‌ره‌كی ئه‌م توێژینه‌وه ئاماژه بۆ ئه‌وه ده‌كات كه له‌م وه‌رزه‌دا پێویسته ته‌نانه‌ت له هه‌وای كراوه‌شدا هاوڵاتیان ده‌مامك ببه‌ستن بۆ ئه‌وه‌ی مه‌ترسی توشبوونیان به‌م ڤایرۆسه بكوژه كه‌م ببێته‌وه.
PM:04:01:13/10/2021
ئه‌م بابه‌ته 1820
جار خوێنراوه‌ته‌وه