سوپه‌ر مان ئه‌مجاره ده‌بێته هاوڕه‌گه‌زباز
وێستگە ستایل-
كۆمپانیای"DC Comics" تایبه‌ت به بڵاوكردنه‌وه‌ی كتێب و به‌رهه هونه‌ریه‌كان له ئه‌مه‌ریكا ئاشكرای كردوه كه نوێترین زنجیره فیلمی سوپه‌رمان ئه‌مجاره كاره‌كته‌ره‌كه‌ی هاوڕه‌گه‌زباز ده‌بێت.
نوسه‌ری دراما" تۆم تایلۆر" له دیمانه‌یه‌كی تایبه‌ت بۆ BBC باسی له‌وه كردوه داوای لێكراوه بیرۆكه‌یه‌كی نوێ دروست بكات و چی ده‌بێت ئه‌گه‌ر سوپه‌رمان له ئێستادا بێت؟ و منیش ئه‌وه‌م به خه‌یاڵدا هات چی ده‌بێت ئه‌گه‌ر سوپه‌رمان هاوڕه‌گه‌زباز بێت؟ بجه‌نگێت له‌پێناو ئه‌و شتانه‌ی كه توشی دڵه‌ڕاوكێی كردووم؟
زنجیره‌ی ئه‌مجاره‌ی سوپه‌رمان جیاواز ده‌بێت و عاشقی كاره‌كته‌ری " جای ناكامۆرا" ده‌بێت و ئه‌م بابه‌ته‌ش له زنجیره‌كانی دیكه درێژه‌ی ده‌بێت.
PM:04:10:12/10/2021
ئه‌م بابه‌ته 2132
جار خوێنراوه‌ته‌وه