نه‌خۆشییه‌كی نادیار له كه‌نه‌دا بۆته هۆی مردنی 6 كه‌س
وێستگە ستایل-
نه‌خۆشییه‌كی نادیار له هه‌رێمی" نیو برۆنزۆیك" ی كه‌نه‌دی بڵاوبۆته‌وه و به‌هۆیه‌وه 6 كه‌س گیانیان له‌ده‌ستداوه و ده‌یان كه‌سی دیكه‌ش توشی ئه‌م نه‌خۆشییه دهماغیه نادیاره بوون و ئه‌مه‌ش ترسی له‌دڵی هاوڵاتیان دروستكردوه له‌كاتێكدا وڵاته‌كه سه‌رقاڵی ئه‌وه‌یه كۆرۆنا كۆنتڕۆڵ بكات.
توشبووان به‌م نه‌خۆشییه له‌ماوه‌یه‌كی كاتی كه‌مدا توشی بیرچوونه‌وه و شڵه‌ژان و ته‌ماوی بوونی مێشك و سه‌رگێژخواردن و دڵه‌ڕاوكێ و گرفته‌كانی یاده‌وه‌ری و ئازار و له‌ده‌ستدانی جوڵه ده‌بن و تا ئێستاش هۆكاری توشبوون به‌م نه‌خۆشییه نه‌زانراوه و ته‌مه‌نی توشبووه‌كان له‌نێوان 18-85 ساڵدایه.
ئاژانسی ته‌ندروستی گشتی كه‌نه‌دا له كۆتاییه‌كانی ساڵی 2020 هۆشداریدا له چه‌ند حاڵه‌تێكی توشبوون به‌م نه‌خۆشییه و پزیشكه‌كان له ئێستادا سه‌رقاڵی توێژینه‌وه‌ن له‌سه‌ر ئه‌م نه‌خۆشییه و هۆكاره‌كه‌ی و توێژینه‌وه‌كه به سه‌ركردایه‌تی كۆمه‌ڵه‌ی ته‌ندروستی فیدراڵی كه‌نه‌دا به‌ڕێوه ده‌چێت.
PM:03:52:12/10/2021
ئه‌م بابه‌ته 2524
جار خوێنراوهتهوه