هه‌تا ئه‌م به‌رواره نیوه‌ی دانیشتوانی زه‌وی توانای بینینان كز ده‌بێت
وێستگە ستایل-
هه‌تا ساڵی 2050 پێشبینی ئه‌وه ده‌كرێت نیوه‌ی دانیشتوانی زه‌وی توشی لاوازی بینن ببن، ئه‌نجامه‌كانی توێژینه‌وه‌یه‌كی نوێ ئه‌م بابه‌ته‌ی یه‌كلا كردۆته‌وه به‌هۆی زیادبوونی ماوه‌ی به‌كارهێنانی ئامێره زیره‌كه‌كان له‌لایه‌ن منداڵانه‌وه.
ئه‌م توێژینه‌وه‌یه كه له‌لایه‌ن په‌یمانگای توێژینه‌وه تایبه‌ت به توانای بینین له زانكۆی ئه‌نگلیا روسكین ی به‌ریتانی ئه‌نجامدراوه و ئه‌نجامه‌كه‌ی له " زه لانسیت دیجیتال هێلس" بڵاوكراوه‌ته‌وه و تیایدا هاتووه كه به‌رده‌وام به‌كارهێنانی شاشه ئه‌لیكترۆنیه‌كان هۆكاری لاوازبوونی توانای بیناییه به‌ڕێژه‌ی %80.
ئه‌م توێژینه‌وه‌یه له‌سه‌ر 3000 كه‌س ئه‌نجامدراوه له چه‌ندین وڵاتی جیهان و ئه‌و كه‌سانه‌ی به‌شداریان كردوه ته‌مه‌نیان له 33 ساڵ زیاتر نه‌بووه.
رۆبه‌رت بۆرن پزیشكی نه‌خۆشییه‌كانی چاوه باس له‌وه ده‌كات كه نیوه‌ی دانیشتوانی جیهان ئه‌گه‌ری ئه‌وه‌یان هه‌یه كه هه‌تا ساڵی 2050 توشی لاوازی توانای بینایی ببن و داواش ده‌كرێت هاوڵاتیان هۆشیارانه ئامێره ئه‌لیكترۆنیه‌كان به‌كاربهێنن و كه‌متر ئامێره ئه‌لیكترۆنییه‌كان بده‌نه ده‌ست منداڵه‌كانیان بۆ ئه‌وه‌ی توشی ئه‌م گرفته نه‌بن.
PM:03:50:12/10/2021
ئه‌م بابه‌ته 1868
جار خوێنراوه‌ته‌وه