‌4 ڕێنمایی بۆ ئه‌وه‌ی‌ له‌گه‌ڵ هاوسه‌ره‌كه‌ت له‌ یه‌كتر تێبگه‌ن

وێستگە ستایل-


له‌ سه‌ره‌تای هاوسه‌رگیری به‌شێك له‌ خانمان و پیاوان ڕه‌نگه‌ نه‌توانن زۆر باش په‌یامه‌كانیان به‌ یه‌كتر بگه‌یه‌نن، به‌ڵام ده‌كرێت به‌ سوود وه‌رگرتن له‌م ڕَنماییانه‌ ده‌رگای تێگه‌یشتن له‌ نێوانتان بكرێته‌وه‌.

1-گفتوگۆ بكه‌ن : 
قسەکردن لەگەڵ یەکتر کلیلی چارەسەری ھەموو کێشەکانە چونکە بنەمای سەرەکی ژیانی خێزانییە، ئه‌گه‌ر ھاوسەرەکان قسە لەگەڵ یەک نەکەن کێشەکانیان گەورەتر دەبێت و دەبێتە ھۆی بێزار بوون لە یەکتری. لەبەر ئەمە پێویستە یەکێکیان دەست پێشخەری بکات و دەرگای گفتوگۆ بکاتەوە بۆ ئەوەی لەم قسانە بگەنە ئامانج بەم شێوەیەش ڕێگری لە پەرتەوازەیی خێزان دەگیرێت.

2- ڕێزگرتن : 
مرۆڤ بە سروشتی خۆی ئارەزوو دەکات ڕێزی لێبگیرێ چونکە ڕێزگرتن پێویستیەکی دەروونییە، لەم حاڵەتە پیاوان ئارەزوو دەکەن ڕێز لە خودی کەسایەتیان بگیرێت و لە پێش چاوی کەسانی دیکە نەشکێندرێنەوە، بەتایبەتی ئەگەر کەسانی نزیکی خۆی بێت، بەھەمان شێوەش ئافرەتان ئارەزوو دەکەن ڕێز لە کەسایەتیان بگیرێت چونکە ڕێزگرتن کەسایەتیان بەھێزتر دەکات لە ناو کۆمەڵگە. 

3- واقیعی بن : 
پێویستە لەسەر ھاوسەران واقیعیانە مامەڵە لەگەڵ یەکتر بکەن چونکە ھەموو خێزانەکان کێشەیان ھەیە جا کێشەکە بچووک بێت یا گەورە بێت، لەبەر ئەمە پێویستە لەسەر ھەردوولا بزانن کێشەکە چییەو چۆن بە شێوەیەکی سادە چارەسەری بکەن و ڕێز لە تایبەتمەندی یەکتری بگرن چونکە ھەریەکەیان بیرکردنەوەیان جیاوازە. 

4-ڕێگه‌ مه‌ده‌ن لایه‌نی سێهه‌م به‌شداری ژیانتان بكات:
ژیانی ھاوسەرگیری لەسەر بنەمای ڕێز و خۆشەویستی و لێك تێگەیشتن بونیات دەنرێت، ھەر کاتێک ڕێگە درا لایەنی سێیەم خۆی بخاتە نێو کێشەکان، ئەوا ئەم بنەمایە لاواز دەبێت چونکە کێشەکان زیاتر دەبێت و چارەسەرکردنی ئەستەم تر دەبێت، لەبەر ئەمە تا دەکرێت کێشەکانی خۆتان بە خۆتان چارەسەر بکەن و ڕێگە بە خەڵکی دیکە مەدەن بێتە نێوانتان.


PM:03:48:12/10/2021


ئه‌م بابه‌ته 2144 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌