پزیشكان هۆشداری له‌م حاڵه‌ته ده‌ده‌ن
وێستگە ستایل-
به‌رپرسانی ته‌ندروستی له ئه‌مه‌ریكا داوا ده‌كه‌ن هاوڵاتیان ڤاكسینی ئه‌نفلۆنزا وه‌ربگرن وه‌ك ئاماده‌كاریه‌ك بۆ وه‌رزی سه‌رما و زستان كه ئه‌م په‌تایه تیایدا زۆر بڵاوده‌بێته‌وه.
به‌گوێره‌ی ئه‌و هه‌واڵه‌ی پێگه‌ی" واشنتن پۆست" بڵاویكردۆته‌وه تیایدا هاتووه داتاكان ئاماژه بۆ ئه‌وه ده‌كه‌ن كه ته‌نها نیوه‌ی هاوڵاتیانی پێگه‌یشتوو له ئه‌مه‌ریكا پلانیان هه‌یه بۆ ئه‌وه‌ی ڤاكسینی ئه‌نفلۆنزا وه‌ربگرن ئه‌مه له‌كاتێكدایه پێشبینی ئه‌وه ده‌كرێت وه‌رزی ئه‌نفلۆنزا زۆر به توندی له پێش بێت.
به‌هۆی كه‌می ڕێژه‌ی توشبوون به په‌تای ئه‌نفلۆنزا له ساڵی 2020 هاوڵاتیان به‌رگری به‌كۆمه‌ڵیان تیادا نییه دژی ئه‌م ڤایرۆسه هه‌ربۆیه پێشبینی دۆخێكی نه‌خوازراو ده‌كرێت له داهاتودا.
پزیشكه‌كان له ئێستادا له‌و سیناریۆیه ده‌ترسن كه له‌م وه‌رزه‌دا ڕێژه‌ی توشبوون به هه‌ردوو په‌تای ئه‌نفلۆنزا و كۆرۆنا زیاد بكات و نه‌خۆشخانه‌كان دوباره پڕببنه‌وه و ناچاربن كه‌ره‌نتین ڕابگه‌یه‌نن.
PM:01:57:11/10/2021
ئه‌م بابه‌ته 3300
جار خوێنراوه‌ته‌وه