هه‌واڵی مه‌رگی هونه‌رمه‌ندێكی ناودار بڵاوكرایه‌وه
وێستگە ستایل-
له چه‌ند كاتژمێری ڕابردودا هه‌واڵی كۆچی دوایی هونه‌رمه‌ندی ناوداری میسری" سه‌میر سه‌بری" بڵاوكرایه‌وه له‌لایه‌ن خانمه هونه‌رمه‌ندی ناوداری میسری" مه‌دیحه حه‌مدی" له‌ڕێی هه‌ژماره تایبه‌ته‌كه‌ی له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی فه‌یسبووك، پێش ئه‌وه‌ی داوای لێبوردن له‌م بڵاوكردنه‌وه‌ی ئه‌م هه‌واڵه ناڕاسته بدات.
مه‌دیحه حه‌مدی له‌ڕێی په‌یجه فه‌رمیه‌كه‌ی له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی فه‌یسبووك هه‌واڵی كۆچی دوای هونه‌رمه‌ند سه‌میر سه‌بری له ته‌مه‌نی 84 ساڵیدا بڵاوكرده‌وه و دواتر هه‌واڵه‌كه‌ی سڕیوه‌ته‌وه و داوای لێبوردنی كردوه.
جێگری سه‌ندیكای هونه‌رمه‌ندانی میسر هونه‌رمه‌ند" ئیهاب فه‌همی" تایبه‌ت به پێگه‌ی سكای نیوز وتویه‌تی" ئه‌و هه‌واڵانه‌ی له‌باره‌ی كۆچی دوایی ئه‌م هونه‌رمه‌نده ده‌وترێت ڕاست نییه و ته‌نانه‌ت سه‌میر سه‌بری ته‌ندروستیی زۆر باشه و هیچ كێشه‌یه‌كی ته‌ندروستی نییه"
هونه‌رمه‌ند سه‌میر سه‌بری له‌دایكبووی 27 ی دیسێمبه‌ری 1936 ه له پارێزگای ئه‌سكه‌نده‌ریه و له‌سه‌ره‌تادا وه‌ك بێژه‌ر له ڕادیۆی ئینگلیزی كاری كردوه و دواتر به‌ئاڕاسته‌ی ئه‌كته‌ر و گۆرانیبێژ چۆته دنیای هونه‌ره‌وه و خاوه‌نی كۆمه‌ڵێكی زۆر كاری هونه‌رییه.
PM:03:28:22/09/2021
ئه‌م بابه‌ته 6660
جار خوێنراوه‌ته‌وه