هاوڵاتیان له وه‌رگرتنی ژه‌می سێهه‌می ڤاكسین ده‌ترسن
وێستگە ستایل-
ڕاوێژكاری كۆشكی سپی و گه‌وره پسپۆڕی بواری په‌تا زانی دكتۆر ئه‌نتۆنی فاوچی له‌سه‌ر ئه‌و بڕیاره ڕای خۆیداوه كه سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكا " جۆ بایدن" له‌باره‌ی وه‌رگرتنی ژه‌می سێهه‌می ڤاكسینی دژه ڤایرۆسی كۆرۆنا له مانگی 9 ی ئه‌مساڵدا داویه‌تی.
له دیمانه‌یه‌كی تایبه‌ت بۆ تۆڕی"ABC" فاوتشی باسی له‌وه كردوه كه له ئێستادا لیژنه‌ی ده‌رمان و خۆراكی ئه‌مه‌ریكی باسیان له‌وه كردوه كه ژه‌می سێهه‌می ڤاكسینی دژه ڤایرۆسی كۆرۆنا ته‌نها به چینێكی دیاریكراو ده‌درێت به‌ڵام ئه‌م بابه‌ته ڕه‌نگه له چه‌ند هه‌فته و ڕۆژانی دوای گۆڕانكاریان به‌سه‌ر بێت و له پایزی ئه‌مساڵه‌وه ڕێگا ده‌درێت ڤاكسین بۆ منداڵانی خوار ته‌مه‌ن 12 ساڵ به‌كاربهێندرێت ، بابه‌تی وه‌رگرتنی ژه‌می سێهه‌م ترس و دڵه‌ڕاوكێی له‌لای هاوڵاتیانی ئه‌مه‌ریكا دروستكردوه.
به‌هۆی كه‌می زانیاری و داتا له‌باره‌ی كاریگه‌ریه‌كانی وه‌رگرتنی ژه‌می سێهه‌می ڤاكسین تا ئێستا لیژنه‌ی خۆراك و ده‌رمانی ئه‌مه‌ریكی ته‌نها بۆ چینێكی دیاریكراو له سه‌رو ته‌مه‌نی 65 ساڵییه‌وه بڕیاریانداوه كه ژه‌می سێهه‌می ڤاكسینیان پێ بدرێت به‌تایبه‌ت ئه‌و كه‌سانه‌ی نه‌خۆشی مه‌ترسیداریان له‌گه‌ڵدایه یان ئه‌ندامێكی له‌شیان بۆ چاندراوه‌ته‌وه.
PM:04:01:20/09/2021
ئه‌م بابه‌ته 1728
جار خوێنراوهتهوه