زاناكان: ئه‌م كه‌سانه توشی ڤایرۆسی كۆرۆنا نابن
وێستگە ستایل-
سه‌رۆك به‌شی تاقیگه‌ی زیادكردنی خانه‌كان له په‌یمانگای ئهنگیلگارد بۆ زانستی زینده‌وه‌رزانی" پیته‌ر چۆماكۆڤ" باس له‌وه ده‌كات ئه‌و كه‌سانه‌ی توشی په‌تای زستانه و هه‌وكردنی ڤایرۆسی توندی كۆئه‌ندامی هه‌ناسه بوون ئه‌وه توشی ڤایرۆسی كۆرۆنا نابن له هه‌مان كاتدا.
چۆماكۆڤ ئه‌ندامی ئه‌كادیمیای ڕوسی بۆ زانست له دیمانه‌یه‌كی تایبه‌ت بۆ پێگه‌ی "ura.ru" ڕوسی باسی له‌وه كردوه ئه‌و كه‌سانه‌ی توشبووی ئه‌م دوو نه‌خۆشییه‌ن ئه‌وه مه‌ترسی توشبونیان به ڤایرۆسی كۆرۆنا زۆر كه‌مه.
هۆكاری كه‌مبوونه‌وه‌ی مه‌ترسی توشبوون به كۆرۆنا له‌م حاڵه‌ته‌دا ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ ئه‌وه‌ی كه دوای توشبوون به ڤایرۆسێك جه‌سته ماده‌ی ئهنتهرفیرۆن دروست ده‌كات كه جۆرێك پرۆتینی دژه ڤایرۆسه كه مرۆڤ له دوباره توشبوون به ڤایرۆسێكی نوێ ده‌پارێزێت.
PM:02:42:20/09/2021
ئه‌م بابه‌ته 14960
جار خوێنراوهتهوه