له‌سه‌ر گه‌ده‌ی خاڵی ئه‌م 5 خۆراكه مه‌خۆ
وێستگە ستایل-
هه‌ندێك كه‌س سه‌ره‌تای ڕۆژه‌كه‌یان به كوپێك قاوه یان چا ده‌ستپێده‌كه‌ن و ئه‌گه‌ری زۆره ئه‌مه گرفتی ترشه‌ڵۆكی گه‌ده‌یان بۆ دروست بكات و پسپۆڕانی خۆراك ڕێنموی هاوڵاتیان ده‌كه‌ن ئه‌م خووه‌ی شێوازی خواردنیان بگۆڕن و له‌كاتی برسێتیدا چه‌ند جۆرێك خۆراك هه‌یه نه‌یخۆن.
1- قاوه:
بۆ كه‌مكردنه‌وه‌ی خه‌واڵوی سه‌ره‌تای ڕۆژ خواردنه‌وه‌ی كوپێك قاوه ده‌خۆنه‌وه به‌ڵام ئه‌م خواردنه‌وه‌یه له‌سه‌ر گه‌ده‌ی خاڵی زیان به گه‌ده ده‌گه‌یه‌نێت و ده‌ردانی ترشه‌ڵۆكی گه‌ده زیاد ده‌كات و ده‌بێته هۆی توشبوون به هه‌وكردنی گه‌ده له هه‌ندێك كه‌سدا.
2-خواردنه‌وه سارده‌كان:
هیچكات له‌سه‌ر گه‌ده‌ی خاڵی خواردنه‌وه سارده‌كان مه‌خۆره‌وه چونكه زیان به دیواری گه‌ده ده‌گه‌یه‌نێت و هه‌رس خاوده‌كاته‌وه.
3- خواردنی تون:
خواردنی به‌هارات و بیبه‌ری توون ده‌بێته هۆی وروژاندنی په‌رده‌ی ناوه‌وه‌ی گه‌ده و ترشه‌ڵۆكی گه‌ده زیاد ده‌كات و هه‌رس خاوده‌كاته‌وه.
4- مه‌ی:
كاتێك له‌سه‌ر گه‌ده‌ی خاڵی مه‌ی ده‌خورێته‌وه ئه‌وه ڕاسته‌وخۆ كحوله‌كه ده‌گوێزرێته‌وه بۆ ناو خوێن و بۆ ماوه‌یه‌كی كاتی هه‌ستكردن به گه‌رمبوونه‌وه زۆر ده‌بێت و لێدانه‌كانی دڵ خاوده‌كاته‌وه.
5-بنێشت:
جوینی بنێشت له‌سه‌ر گه‌ده‌ی خاڵی ده‌ردانی ترشه‌ڵۆكی گه‌ده زیاد ده‌كات و زیان به دیواری ناوه‌وه‌ی گه‌ده ده‌گه‌یه‌نێت و دوباره‌كردنه‌وه‌ی ئه‌م خووه برینی گه‌ده دروست ده‌كات.
PM:05:52:19/09/2021
ئه‌م بابه‌ته 7084
جار خوێنراوه‌ته‌وه