ڤیدیۆ: گه‌وره‌ترین دره‌ختی جیهان كه‌وتۆته مه‌ترسییه‌وه
وێستگە ستایل-
پێده‌چێت گه‌وره‌ترین دره‌ختی جیهان مه‌ترسی له‌سه‌ر بێت دوای ئه‌وه‌ی ئاگر له‌م دره‌خته نزیك بویه‌وه تیمه‌كانی ئاگر كوژێنه‌وه له كالیفۆرنیا به‌ڕێگای تایبه‌تی خۆیان هه‌وڵی پاراستنی ئه‌م درهختهیانداوه.
ئاژانسی گه‌شتوگوزاری نیشتیمانی له ویلایه‌تی كالیفۆرنیا له ئه‌مه‌ریكا ئێواره‌ی هه‌ینی ئاشكرای كرد كه دوای ئه‌وه‌ی ئاگر له نزیك گه‌وره‌ترین دره‌ختی جیهان كه‌وتۆته‌وه پیاوانی ئاگر كوژێنه‌وه ده‌وری ئه‌م دره‌خته گه‌وره‌یه‌ی سیكۆیا یان به كه‌ره‌سته‌ی تایبهتداوه بۆ ئه‌وه‌ی زیانی پێنه‌گات.
ئاگره‌كه له دوری 1.6 كیلۆمه‌تر له دووری ئه‌م دارستانه زه‌به‌لاحه كه‌وتۆته‌وه كه تیایدا گه‌وره‌ترین دره‌ختی جیهان هه‌یه و به‌هۆی ئاگره‌كه‌وه 115 فه‌رمانبه‌ری ناوچه گه‌شتیاریه‌كه له هه‌فته‌ی ڕابردوه‌وه شوێنی كاره‌كه‌یان چۆڵكردوه، بۆ ئه‌وه‌ی له حاڵه‌تی گه‌یشتنی ئاگر به دره‌خته‌كه هیچ زیانێكی به‌رنه‌كه‌وێت ناچار بوون دره‌خته‌كه بپێچن به كه‌ره‌سته‌ی تایبه‌ت هه‌تا له سوتان دوربێت.
PM:06:14:18/09/2021
ئه‌م بابه‌ته 1948
جار خوێنراوهتهوه