شه‌وانه له‌كاتی نوستندا مۆبایله‌كه‌ت له‌م شوێنه‌دا دابنێ
وێستگە ستایل-
ئه‌نتۆن یاستریۆڤ به‌ڕێوبه‌ری تاقیگه‌ی " ئیكۆلۆجیا" باس له‌وه ده‌كات پێویسته مۆبایلی زیره‌ك له‌كاتی نوستندا دوور له سه‌ر دابنرێت به جۆرێك له یه‌ك مه‌تر كه‌متر نه‌بێت.
ئه‌م پسپۆڕه ئاماژه بۆ ئه‌وه ده‌كات هه‌ندێك كه‌س شه‌وانه مۆبایله‌كه‌یان نزیك له سه‌ریان داده‌نێن به‌ڵام بێ ئاگان له‌وه‌ی ئه‌م ڕه‌فتاره‌یان زیان به ته‌ندروستیان ده‌گه‌یه‌نێت.
یاستریۆڤ ده‌ڵێت" مۆبایلی زیره‌ك جۆرێك تیشك به‌رهه‌م ده‌هێنێت كه ده‌بێته هۆی توشبوون به شێرپه‌نجه له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی ئه‌م توێژینه‌وه‌یه به ته‌واوه‌تی یه‌كلا نه‌بۆته‌وه به‌ڵام بۆ خۆپاراستن له‌م نه‌خۆشییه پێویسته هاوڵاتیان ئه‌م بابه‌ته به هه‌ند وه‌ربگرن"
PM:05:50:18/09/2021
ئه‌م بابه‌ته 5156
جار خوێنراوه‌ته‌وه