چاره‌سه‌ری كۆكه‌ی درێژخایه‌ن و ئاوسانی سك ده‌كات
وێستگە ستایل-
پسپۆڕانی ته‌ندروستی و خۆراك ڕێنمووی ئه‌وه‌یان هه‌یه بۆ چاره‌سه‌ری كۆكه‌ی درێژخایه‌ن و ئاوسانی سك شه‌ربه‌تی ئه‌نه‌ناس بخورێته‌وه.
بابه‌ته‌كه له پێگه‌ی" فێرست فۆڕ ومه‌ن" بڵاوكراوه‌ته‌وه و تیایدا هاتووه له‌به‌ر هه‌بوونی ئه‌نزیمی" پرۆمیلین" له‌ناو ئه‌نه‌ناسدا كه تایبه‌تمه‌ندی دژه هه‌وكردنی هه‌یه و بڕێكی زۆر ڤیتامین سی تیادایه و ئه‌و به‌كتریایانه له‌ناو ده‌بات كه له ناو قوڕگ و سییه‌كان و جیوبه‌كانی لوتدا هه‌ن.
هاوكات ئه‌م جۆره ئه‌نزیمه یارمه‌تی كه‌مكردنه‌وه‌ی ئاوسانی ورگ ده‌دات و نیو كوپ له شه‌ربه‌تی ئه‌نه‌ناس به‌ڕێژه‌ی %55 قورسی هه‌رسی گه‌ده چاره‌سه‌ر ده‌كات.
توێژه‌ره‌وه‌كان له‌زانكۆی كۆنیتیكت ی ئه‌مه‌ریكی ئاماژه‌یان بۆ ئه‌وه كردوه كه هه‌بوونی مادده‌ی برۆمیلین له‌ناو ئه‌م میوه‌یه‌دا یاره‌مه‌تی باشكردنی هه‌رسی گه‌ده و به‌تاڵكردنه‌وه‌ی گه‌ده ده‌دات به خێرایی و دژی چرچ بوونی پێسته و هاوكاری پێست ده‌كات بۆ به‌رهه‌مهێنانی كۆلاجین.
PM:05:23:18/09/2021
ئه‌م بابه‌ته 3944
جار خوێنراوه‌ته‌وه