فاوتشی: دڕنده‌ی كۆرۆنا به‌ڕێوه‌یه
وێستگە ستایل-
گه‌وره پسپۆڕی نه‌خۆشییه گوازراوه‌كان له ئه‌مه‌ریكا " ئه‌نتۆنی فاوتشی" هۆشداریداوه له بڵاوبوونه‌وه‌ی جۆرێك شریتی مه‌ترسیداری ڤایرۆسی كۆرۆنا كه ئه‌گه‌ری هه‌یه له داهاتودا به خێراییه‌كی ترسێنه‌ر ده‌ربكه‌وێت.
له دیمانه‌یه‌كی تایبه‌تی له‌گه‌ڵ"MSNBC" فاوتشی ئاماژه‌ی بۆ كردوه كه ئه‌و شریته نوێیه‌ی دروست ده‌بێت زۆر به‌هێزتره به‌راورد به شریتی " ده‌لتا" كه ئێستا له جیهاندا بڵاوه چونكه هه‌تا ڤایرۆسه‌كه له جیهاندا زیاتر بڵاوببێته‌وه ئه‌وه مه‌ترسی دروستبوونی شریتی نوێی زۆر ده‌بێت كه زۆر به‌هێزتر ده‌بن به‌راورد به شریته كۆنه‌كانی ڤایرۆسه‌كه و باشترین هه‌نگاویش ته‌نها وه‌رگرتنی ڤاكسینه.
له مانگی 8 ی ئه‌مساڵدا كۆمه‌ڵێك له زاناكان ڕاپۆرتێكی پزیشكیان له گۆڤاری" نیوزویك" بڵاوكرده‌وه و ئاماژه‌یان بۆ ئه‌وه كردوه كه گۆڕاوێكی نوێی شریتی ڤایرۆسی كۆرۆنا دروست ده‌بێت زۆر خراپتر ده‌بێت له ده‌لتا به‌هۆی خێرایی بڵاوبوونه‌وه‌كه‌ی.
ئه‌ریك فیل به‌ڕێوبه‌رینه‌خۆشییه گوازراوه‌كان له‌سه‌نته‌ری" سیدارز سینا" ی پزیشكی ده‌ڵێت" هیچ سه‌رسام نابنم ئه‌گه‌ر شریتێكی زۆر به‌هێزتر له ده‌لتا دروست ببێت"
PM:03:08:16/09/2021
ئه‌م بابه‌ته 10420
جار خوێنراوه‌ته‌وه