توێژینه‌وه‌یه‌ك خراپترین شه‌وه‌كانی پیاوانی ئاشكرا كرد
وێستگە ستایل-
له كۆنه‌وه بڕوا وایه كه مانگ كاریگه‌ری گه‌وره‌ی له‌سه‌ر ژیانی مرۆڤایه‌تی هه‌یه و ئه‌نجامه‌كانی توێژینه‌وه‌یه‌كی نوێ كه له كۆمه‌ڵه‌ی "Science of the Total Environment" بڵاوكراوه‌ته‌وه كه له‌لایه‌ن كۆمه‌ڵێك له زانایان له زانكۆی ئۆبسالا له سوید ئه‌نجامدراوه تیایدا هاتووه كه خه‌وی پیاوان له نیوه‌ی یه‌كه‌می ده‌ركه‌وتنی مانگ گۆڕانكاری به‌سه‌ردا دێت.
توێژینه‌وه‌كه له‌سه‌ر 852 ژن و پیاو ئه‌نجامدراوه كه ته‌مه‌نیان له‌نێوان 22-81 ساڵدا بووه و ئه‌نجامه‌كان كاریگه‌ری نوستن و ده‌ركه‌وتنی مانگیان ئاشكرا كردوه و له‌ناویاندا" وه‌ستانی هه‌ناسه و خاوبوونه‌وه‌ی ماسولكه‌كانی قوڕگ و هه‌ستكردن به ماندوێتی" هه‌بووه.
توێژه‌ره‌وه‌كان ئاماژه‌یان بۆ ئه‌وه‌كردوه ئه‌و كاته‌ی مانگ گه‌شاوه‌یه ئه‌وه خه‌وی پیاوان كه‌مده‌بێته‌وه و له‌گه‌ڵ كه‌مبوونه‌وه‌ی ڕوناكی مانگ له نیوه‌ی دووه‌مدا ئه‌وه خه‌وی پیاوان باشتر ده‌بێت، له‌به‌رامبه‌ردا ڕووناكی و ماوه‌كانی گه‌شاوه‌ی مانگ و تاریك بوونی هیچ كاریگه‌ریه‌كی له‌سه‌ر خه‌وی خانمان نه‌بووه و هۆكاره‌كه‌ش بۆ ئه‌وه ده‌گه‌ڕێته‌وه كه مێشكی پیاوان زیاتر به ڕووناكی كاری تێده‌كرێت به‌راورد به مێشكی خانمان.
PM:02:52:16/09/2021
ئه‌م بابه‌ته 1712
جار خوێنراوه‌ته‌وه