پیاوێك له‌داخی خه‌سووی ده‌یه‌وێت بچێته زیندان
وێستگە ستایل-
پێگه‌ی" لیبیرۆ" ئاشكرای كردوه كه یه‌كێك له دانیشتوانی شاری " ئه‌ستی" ئیتاڵیا ویستی ئه‌وه‌ی هه‌بووه له زیندان بمێنێته‌وه به‌ڵام له‌گه‌ڵ خه‌سووی نه‌ژی و بۆ ئه‌وه‌ش په‌نای بردۆته به‌ر پیاوانی پۆلیس بۆ ئه‌وه‌ی ده‌ستگیری بكه‌ن به‌ڵام پۆلیس ڕه‌تی كردۆته‌وه ده‌ستگیری بكات.
ئه‌م پیاوه ته‌مه‌ن 52 ساڵه چۆته بنكه‌ی پۆلیس بۆ ئه‌وه‌ی ده‌ستگیر بكرێت به‌ڵام پۆلیس ڕه‌تی كردۆته‌وه چونكه هیچ تاوانێكی نه‌بووه و له‌و كاته‌دا پیاوه‌كه هێرشی كردۆته سه‌ر پۆلیسێك و لێیداوه بۆ ئه‌وه‌ی به‌و تاوانه‌وه بخرێته زیندان.
به‌هۆی ئه‌و هێرشه‌ی كردویه‌تیه سه‌ر پیاوانی پۆلیس ده‌ستگیر كراوه و له دادگا دانی به‌وه‌دا ناوه كه ئه‌و كاته‌ی ئه‌و هه‌ڵه‌یه‌ی ئه‌نجامداوه مه‌ی خواردۆته‌وه و ئاگای له هیچ نه‌بووه و دادگا لێی خۆشبووه و به ناچاری گه‌ڕاوه‌ته‌وه ماڵی خه‌سووی و بۆلای هاوسه‌ره‌كه‌ی.
PM:03:09:14/09/2021
ئه‌م بابه‌ته 1952
جار خوێنراوه‌ته‌وه