شه‌ش مانگی دیكه كۆرۆنا چی لێدێت؟
وێستگە ستایل-
هه‌ندێك باس له‌وه ده‌كه‌ن له ماوه‌ی داهاتودا و به‌م نزیكانه ڤایرۆسی كۆرۆنا كۆتایی پێدێت، به‌ڵام توێژه‌ره‌وه‌كان هۆشداری ده‌ده‌ن كه ئه‌وه‌نده‌ش به ئومێد نه‌بن له‌سه‌ر ئه‌م بابه‌ته چونكه ڕه‌نگه پێچه‌وانه‌كه‌ی ڕاست بێت.
به‌گوێره‌ی ئه‌و هه‌واڵه‌ی ئاژانسی" بلومبێرگ" بڵاویكردۆته‌وه تیایدا هاتووه زۆرینه‌ی پسپۆڕان كۆكن له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی په‌تاكه كۆتای نایه‌ت هه‌تا ته‌واوی مرۆڤایه‌تی پێكوته‌ی دژه ڤایرۆسی كۆرۆنا وه‌رنه‌گرن، چونكه كه‌سانێك هه‌ن كه چه‌ند جار له‌سه‌ر یه‌ك توشی ڤایرۆسه‌كه ده‌بن.
پسپۆڕان ئاماژه بۆ ئه‌وه‌ش ده‌كه‌ن كه شه‌پۆلی نوێی ڤایرۆسه‌كه ده‌بێته هۆی دووباره داخستنه‌وه‌ی ده‌رگای خوێندنگا و زانكۆكان و دوباره كه‌سانی به‌ته‌مه‌ن و ئه‌وانه‌ش كه له ده‌ره‌وه كار ده‌كه‌ن دووجار بیربكه‌نه‌وه پێش ئه‌وه‌ی له ماڵه‌كانیان بچنه ده‌ره‌وه .
مایكل ئۆسترهۆلم به‌ڕێوبه‌ری سه‌نته‌ری توێژینه‌وه و سیاسه‌ته‌كانی نه‌خۆشییه گوازراوه‌كان له زانكۆی مینیسۆتا له مینیابۆلیس ده‌ڵێت" ئه‌گه‌ری دوباره زیادبوونی ژماره‌ی توشبوون به ڤایرۆسی كۆرۆنا له سه‌رتاسه‌ری جیهان ڕووی له زیادبوونه پێش ئه‌وه‌ی ڕێژه‌ی توشبوون به‌م ڤایرۆسه كه‌مبكات و داببه‌زێت و له‌گه‌ڵیدا دروستبوونی شریتی نوێی ڤایرۆسه‌كه له پایز و زستانی ئه‌مساڵ مه‌حاڵ نییه"
PM:07:05:13/09/2021
ئه‌م بابه‌ته 6348
جار خوێنراوه‌ته‌وه