به‌وێنه.. بریتنی سپیرز له‌گه‌ڵ هاوڕێ كوڕه‌كه‌ی هاوسه‌رگیری كرد
وێستگە ستایل-
خانمه هونه‌رمه‌ندی پۆپی ئه‌مه‌ریكی" بریتنی سپیرز" ئاشكرای كرد هاوسه‌رگیری له‌گه‌ڵ " سام ئه‌صغری" كردوه دوای ئه‌وه‌ی ماوه‌یه‌كی درێژ په‌یوه‌ندی هاوڕێیه‌تی له نێوانیاندا هه‌بووه.
ئه‌م خانمه له‌ڕێی هه‌ژماره‌كه‌ی له ئینستگرام گرته‌یه‌كی ڤیدیۆیی بڵاوكردۆته‌وه و هاوسه‌رگیریه‌كه‌ی به فه‌رمی ئاشكرا كردوه ئه‌مه‌ش دوای ئه‌و جه‌نگه یاساییه دێت كه ماوه‌ی 13 ساڵه بریتنی له‌گه‌ڵ وه‌سیه‌ت نامه‌كه‌ی باوكی ده‌یكات كه كۆنتڕۆڵی ژیانی كه‌سی و دارایی كردوه.
هاوكات ئه‌سغه‌ری 27 ساڵ كه ڕاهێنه‌ری وه‌رزشیی تایبه‌ته و هونه‌رمه‌نده وێنه‌یه‌كی تایبه‌تی ئه‌ڵقه‌ی هاوسه‌رگیری خۆی و بریتنی بڵاوكردۆته‌وه.
ئه‌م دوانه‌یه له ساڵی 2016 ه‌وه هاوڕێن و بریتنی ته‌مه‌ن 39 ساڵ پێشتر دوو جار هاوسه‌رگیری كردوه یه‌كه‌مجار ساڵی 2004 بووه كه هاوسه‌رگیری له‌گه‌ڵ جه‌یسۆن ئه‌لیكسه‌نده‌ر هاوڕێی منداڵی خۆی كردوه له لاس فیگاس به‌ڵام هاوسه‌رگیریه‌كه‌یان زوو كۆتایی پێهاتووه، له هه‌مان ساڵدا بریتنی هاوسه‌رگیری له‌گه‌ڵ ڕاهێنه‌ری سه‌ما" كیڤن فیدرلاین" كردوه و بونه‌ته خاوه‌نی دوو منداڵ و ساڵی 2007 له یه‌كتر جیابوونه‌ته‌وه
PM:04:16:13/09/2021
ئه‌م بابه‌ته 1932
جار خوێنراوه‌ته‌وه