یه‌كه‌م لێدوانی جۆرج قه‌رداحی دوای بوونی به وه‌زیر
وێستگە ستایل-
وه‌زیری نوێی ڕاگه‌یاندنی لوبنان ڕاگه‌یاندنكاری ناودار" جۆرج قه‌رداحی" ڕه‌تی ده‌كاته‌وه كه چیتر له كاری ڕاگه‌یاندن دوور بكه‌وێته‌وه و جه‌خت له‌سه‌ر ئه‌وه ده‌كاته‌وه كه ڕاگه‌یاندن كار و پیشه‌ی ئه‌وه.
قه‌رداحی داوای له ده‌زگاكانی ڕاگه‌یاندن كردوه كه ئه‌و سیاسه‌ت مه‌دارانه بانگهێشت نه‌كه‌ن كه مژده‌ی جه‌هه‌نه‌م بوونی لوبنان ده‌دات و ئومێدی ئه‌وه‌ش ده‌به‌خشێت كه لوبنان هه‌ر به‌هه‌شته‌كه‌ی جارانه و ئه‌وه‌ی ده‌یه‌وێت بیكاته جه‌هه‌نه‌م ئه‌وه خۆیان به ته‌نها بچنه جه‌هه‌نه‌م چونكه ته‌واوی هه‌وڵیان بۆ به‌هه‌شت كردنی لوبنانه"
جۆرج قه‌رداحی له‌دایکبووی ساڵی 1950، دەرچووی زانستە سیاسییەکانی زانکۆی لوبنانە، یەکێک بوو لە بەشداربووانی خولی سێیەمی فێستیڤاڵی فیلمی نێودەوڵەتی سلێمانی، لە 2007 خەڵاتی مێرکسی وەک باشترین میدیاکاری عەرەبی پێبەخشرا و لەلایەن رێکخراوی ژینگەی نەتەوە یەکگرتووەکان نازناوی باڵیۆزی چاکەکاری پێدراوە و خاوەنی 20 ملیۆن دۆلارە بەهۆی تەواوی ئەو کار و پرۆگرامانەی پێشکەشی کردووە، هەندێک سەرچاوە ئاماژە دەدەن بەوەی بەشێکی زۆری سەروەتەکەی لە رێگای پرۆگرامی کێ ملیۆن دەباتەوە بەدەستهێناوە.
PM:03:52:13/09/2021
ئه‌م بابه‌ته 4592
جار خوێنراوهتهوه