غیرهی زۆر وایكرد هونهرمهندێكی ناودار دهستدرێژی بكاته سهر خۆشهویستهكهی
وێستگە ستایل-
خانمه میدیاکاری ناوداری لوبنانی ئیلی باسیل ئاشكرای كرد كوڕه گۆرانیبێژی عیراقی سەیف نەبیل عەلی بههۆی غیره كردنی زۆری له خۆشەویستە لوبنانیەکەی دهستدرێژی كردۆته سهری و لێیداوە.
دوای ئهم ڕووداوه دەسەڵاتدارانی ئیمارات لە ئێستادا سەیف نەبیل یان دهستگیر كردوه و ڕێگای پێنادهن ئەو وڵاتە بەجێبهێڵێت ههتا ئەو کاتەی كهیسهكهی لە دادگا یەکلای دەبێتهوە و لێکۆڵینەوەکان تەواو دەبێت، و له ئێستادا دۆسیەکەیان لە پزیشکی دادوەریە بۆ پشکنینی پزیشکی و دڵنیا بوونەوە.
دەربارەی ئەم رووداوە سەیف نەبیل هیچ روونکردنەوەی نەداوە و بهردهوامه لە رەتکردنەوەی بابەتەکە.
سەیف نەبیل لەدایکبووی ساڵی 1986 جگە لە گۆرانی وتن ئاوازدانەرێکی دیارە و لە ساڵی 2011ەوە دەستی بە کاری هونەری کردووە، یەکێکە لە ئەندامانی لیژنەی عیراق ئایدڵ و خاوەنی هەوادارێکی زۆرە.
لە چاوپێکەوتنێکیدا تایبەتدا بۆ پرۆگرامی " "بصراحه مع" سەیف نەبیل لەگەڵ گۆرانیبێژی عیراقی رەحمە ریاز باسی لە نەخۆشیەکەی باوکی کرد و وتی "لە سەرەتای کاری هونەریم باوکم ناساغ بوو، تووشی نەخۆشی دڵ بوو، ناچار بووم بەشێک لە کارە هونەریەکانم هەڵبوەشێنمەوە و ئەو کات لە کوردستان ئاهەنگم هەبوو، دواجار گیانی لەدەستدا"
سەیف نەبیل ئاماژە دەدات بەوەی گەورەترین ئەزموونی ژیانی دوای لەدەستدانی باوکی بووە، چونکە برای گەورە بووە و ناخۆشترین ساتەکانی بەڕێکردووە، پێی وایە مردن هیچ وشەیەکی نییە بە تەواوی ئەو ئازارە نیشان بدات کە دەیچێژێت.
هاوکات سەیف وتی "مردنی باوکم منی کرد بە مرۆڤێکی دیکە و هەستم کرد کە چەندە بێ هێزم، بەڵام هەر ئەوەش وایکرد بگەمە ئەم رۆژە و متمانەم بە خۆم هەبێت، باشترین سیفاتی باوکم دادپەروەری بوو"
PM:03:37:13/09/2021
ئهم بابهته 8484
جار خوێنراوهتهوه