به‌وێنه.. ئه‌ساڵه بۆ جاری سێهه‌م هاوسه‌رگیری كرد
وێستگە ستایل-
خانمه هونه‌رمه‌ندی ناوداری سوری" ئه‌ساڵه نه‌سری" به وێنه‌یه‌ك هاوسه‌رگیری خۆی له‌گه‌ڵ شاعیری عێراقی" فائق حسن" ئاشكرا كرد.
ئه‌ساڵه نوسیویه‌تی" له‌و كاته‌وه‌ی ناسیومه ئه‌و نزیكترین كه‌س بووه بۆ من وه‌ك هاوڕێیه‌ك و ڕێز و متمانه‌ی زۆره له‌لام و دواتر هه‌ست و سۆزی نێوان ئێمه گۆڕا بۆ په‌یوه‌ندی خۆشه‌ویستی و په‌یوه‌ندیه‌كه‌مان له‌سه‌ر بنه‌مای خۆشه‌ویستیه‌كی ڕاستگۆیانه دروستكراوه و له‌گه‌ڵ ئه‌ودا هه‌ست به به‌خته‌وه‌ری و خۆشحاڵی ده‌كه‌م، لێم تێده‌گات بێ ئه‌وه‌ی ئه‌وه‌ی مه‌به‌ستمه باسیبكهم وه‌ك ئه‌وه‌ی بۆ یه‌ك له‌دایكبووین و دروستبووین"
ئه‌ساڵه ته‌مه‌نی 52 ساڵه و پێشتر دوو جار هاوسه‌رگیری كردوه و ئه‌مه جاری سێهه‌میه‌تی هاوسه‌رگیری بكات و له هاوسه‌ری یه‌كه‌می خاوه‌نی كچێكه و له هاوسه‌ری دووه‌می خاوه‌نی سێ منداڵه.
PM:03:10:13/09/2021
ئه‌م بابه‌ته 2584
جار خوێنراوهتهوه