ڤاكسین مه‌ترسی له‌بارچوونی منداڵ زیاد ده‌كات؟
وێستگە ستایل-
ئه‌نجامه‌كانی دوو توێژینه‌وه‌ی نوێ كاریگه‌ری ڤاكسینی دژه ڤایرۆسی كۆرۆنای له‌سه‌ر خانمانی دووگیان ئاشكرا كردوه و تیایدا دڵنیای داوه‌ته خانمانی دووگیان كه وه‌رگرتنی ڤاكسین به هیچ شێوه‌یه‌ك مه‌ترسی له‌بارچوونی منداڵه‌كه‌ی سكیان زیاد ناكات.
ئه‌م دوو توێژینه‌وه‌یه كه له‌لایه‌ن دوو تیمی سه‌نته‌ره‌كانی كۆنتڕۆڵكردن و خۆپاراستنی نه‌خۆشییه‌كان له ئه‌مه‌ریكا ئه‌نجامدراوه تیایدا كاریگه‌ری ڤاكسین له‌سه‌ر خانمانی دووگیان خراوه‌ته ڕوو.
پزیشك و توێژه‌ره‌وه‌كان مه‌به‌ستیانه له‌ڕێی ئه‌م توێژینه‌وه‌یه‌وه دڵنیایی بده‌نه خانمانی دووگیان بۆ ئه‌وه‌ی ڤاكسینی دژه ڤایرۆسی كۆرۆنا وه‌ربگرن، چونكه توشبونیان به ڤایرۆسه‌كه مه‌ترسی زۆر له‌سه‌ر ژیانی خۆیان و كۆرپه‌كه‌یان دروست ده‌كات و ته‌نانه‌ت ده‌گاته حاڵه‌تی مردن.
PM:12:54:12/09/2021
ئه‌م بابه‌ته 4072
جار خوێنراوه‌ته‌وه