له‌به‌ر چه‌ند هۆكارێك داوا كراوه به‌كارهێنانی ڤاكسین بۆ منداڵان دوابخرێت
وێستگە ستایل-
توێژه‌ره‌وه ئه‌مه‌ریكیه‌كان هۆشداری ده‌ده‌ن له‌وه‌ی چه‌ند منداڵێك دوای وه‌رگرتنی ڤاكسینی فایزه‌ر توشی هه‌وكردنی ماسولكه‌كانی دڵ بوون.
به‌گوێره‌ی ئه‌و هه‌واڵه‌ی پێگه‌ی" ئیندپێندنت" ی به‌ریتانی بڵاویكردۆته‌وه تیایدا هاتووه ئه‌و منداڵانه‌ی ته‌مه‌نیان له‌نێوان 12-15 ساڵدا بووه و له ماوه‌ی چوار مانگی ڕابردوو ڤاكسینی فایزه‌ریان پێدراوه و له بنه‌ڕه‌تدا هیچ نه‌خۆشییه‌كیان له‌گه‌ڵدا نه‌بووه دوای وه‌رگتنی ڤاكسینی فایزه‌ر توشی هه‌وكردنی ماسولكه‌كانی دڵ بوون و به‌هۆیه‌وه گه‌یه‌ندراونه‌ته نه‌خۆشخانه.
توێژه‌ره‌وه‌كان باس له‌وه‌ش ده‌كه‌ن %86 ی ئه‌و منداڵانه‌ی توشی هه‌وكردنی ماسولكه‌كانی دڵ بوون پێویستیان به‌وه هه‌بووه له نه‌خۆشخانه چاره‌سه‌ر وه‌ربگرن.
پرۆفیسۆر ئاده‌م ڤین ئه‌ندامی لیژنه‌ی به‌ریتانی هاوبه‌ش به‌ڤاكسین له زانكۆی بریستۆل ده‌ڵێت" پێویسته منداڵانی ته‌مه‌ن 12-15 ساڵ به ڤاكسینه‌كه له ئێستادا نه‌كوترێن كه هیچ كێشه‌یه‌كی ته‌ندروستیان نییه، ئه‌گه‌ر چی مه‌ترسی توشبونیان به هه‌وكردنی ماسولكه‌كانی دڵ ده‌گمه‌نه به‌ڵام باشتر وایه چاوه‌ڕێی ده‌رئه‌نجامی توێژینه‌وه‌ی زیاتر بكرێت"
PM:12:23:12/09/2021
ئه‌م بابه‌ته 2328
جار خوێنراوه‌ته‌وه