به‌هۆی گۆڕانی كه‌شوهه‌وا قه‌ڵایه‌كی به‌ریتانیا مه‌ترسی له‌سه‌ره
وێستگە ستایل-
گۆڤاری واشنتن پۆست ی ئه‌مه‌ریكی ڕاپۆرتێكی تایبه‌تی له‌سه‌ر كاریگه‌ری گۆڕانی كه‌شوهه‌وای له‌سه‌ر قه‌ڵای " هیرست" بڵاوكردۆته‌وه كه ساڵی 1544 له‌لایه‌ن پاشا هنری هه‌شته‌مه‌وه دروستكراوه.
قه‌ڵاكه له ماوه‌ی جه‌نگه‌كانی ناپلیۆن و جه‌نگه جیهانیه‌كان خۆڕاگر بووه و تا ئێستا ماوه‌ته‌وه به‌ڵام به‌هۆی به‌ركه‌وتنی به‌رده‌وامی شه‌پۆله‌كانی ئاوی سۆلنت به‌شێك له قه‌ڵاكه داڕماوه و به‌رپرسانی قه‌ڵاكه له هه‌وڵی پاراستنیدان و پێده‌چێت هیچ كارێك له‌گه‌ڵ شه‌پۆله‌كانی ئاو نه‌كرێت.
له ماوه‌ی چه‌ند ساڵی ڕابردوو به‌هۆی گۆڕانكاریه‌كانی ژینگه و كه‌شوهه‌وا ئاستی ئاوی سۆلنت به‌رز بۆته‌وه و ئه‌مه‌ش مه‌ترسی له‌سه‌ر داڕمانی ته‌واوه‌تی قه‌ڵاكه دروستكردوه كه بۆ چاككردنه‌وه بڕی 2 ملیۆن دۆلاری ده‌وێت.
به‌رپرسانی كه‌شوهه‌وا هۆشداریانداوه له شه‌پۆلێكی به‌خوڕی باران و لافاو كه وڵاتی به‌ریتانیا ده‌گرێته‌وه و له ئێستادا ئه‌و وڵاته‌ش هیچ ئاماده‌باش نییه بۆ ئه‌م شه‌پۆله به‌خوڕه‌ی باران و لافاو.
PM:02:33:03/08/2021
ئه‌م بابه‌ته 1396
جار خوێنراوه‌ته‌وه