ڤیدیۆ: پزیشكێكی چاو هۆشداری ده‌داته خانمان
وێستگە ستایل-
خانمه پزیشكێكی چاو هۆشداری ده‌داته خانمان كه قه‌ڵه‌می ڕه‌شكردنی چاو به شێوه‌یه‌كی هه‌ڵه به‌كارنه‌هێنن كه زیان به چاویان بگه‌یه‌نێت.
دكتۆره بریتانی كارفر- شیمبر پسپۆڕی نه‌خۆشییه‌كانی چاوه له ویلایه‌تی نۆرس كارۆلینا گرته‌یه‌كی ڤیدیۆیی له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی تیك تۆك بڵاوكردۆته‌وه و داوایه‌ك ئاڕاسته‌ی خانمان ده‌كات كه به‌شێوه‌یه‌كی هه‌ڵه قه‌ڵه‌می ڕه‌شكردن بۆ چاوه‌كانیان به‌كارنه‌هێنن و ڤیدیۆكه زیاتر له 13 ملیۆن بینه‌ری هه‌بووه.
ئه‌م خانمه پزیشكه گرته ڤیدیۆیی چاوی نه‌خۆشێكی بڵاوكردۆته‌وه كه له ته‌مه‌نی هه‌رزه‌كارییه‌وه قه‌ڵه‌می ڕه‌شكردن بۆ چاوی به‌كارده‌هێنێت و له‌سه‌ر هێڵی ئاوی ناو چاوی و دكتۆره كارفر ده‌ڵێت" له‌ناو چاودا ڕژێنی چه‌وری هه‌یه ئه‌و كاته‌ی قه‌ڵه‌می ڕه‌شی پیادا ده‌هێنیت ئه‌وه كونیله‌كانی ئه‌م ڕژێنه ده‌گیرێن و چه‌وری ڕژێنه‌كان كه خۆی وه‌ك زه‌یتی زه‌یتوون نه‌رمه وه‌ك ده‌رمانی خاوێنكردنه‌وه‌ی ددان له‌ناو گلانده‌كان په‌نگ ده‌خۆنه‌وه و به‌مه‌ش چاوی كه‌سه‌كه وه‌ك پێویست فرمێسك دروست ناكات و چاو وشك ده‌بێته‌وه و بێزاری دروست ده‌كات له چاودا"
PM:01:06:03/08/2021
ئه‌م بابه‌ته 6116
جار خوێنراوه‌ته‌وه