پزیشكه‌كان ناچار ده‌كرێن خه‌تی نوسینیان جوان بكه‌ن
وێستگە ستایل-
وڵاتی مه‌غریب به یاسا كار له‌سه‌ر ئه‌وه ده‌كات پزیشكه‌كان ده‌ست و خه‌تی نوسینیان باش بكه‌ن به‌جۆرێك هه‌موو كه‌سێك بتوانێت ئه‌وه بخوێنێته‌وه كه له‌سه‌ر ڕه‌چه‌ته‌كه ده‌ینوسن.
چه‌ند هه‌فته‌یه‌ك به‌ر له ئێستا ئه‌م بابه‌ته وه‌ك پرۆژه یاسا له‌لایه‌ن وه‌زیری ته‌ندروستی به‌رز كرایه‌وه و حكومه‌تیش داواكه‌ی په‌سه‌ند كردوه و به‌مه‌ش پزیشكه‌كان ناچار ده‌كرێن كه چیتر به جۆرێك ڕه‌چه‌ته‌ی نه‌خۆش بنوسن كه نه‌خۆش و كه‌سانی دیكه لێی تێبگه‌ن.
هۆكاری ئه‌م داواكاریه‌ش بۆ گازه‌نده‌ی هاوڵاتیان ده‌گه‌ڕێته‌وه له‌باره‌ی نوسینی ڕه‌چه‌ته‌ی پزیشكان كه نوسینیان زۆر ناڕونه به‌جۆرێك ته‌نها وه‌ك هێما ده‌نوسن و ده‌رمان ساز نه‌بێت كه‌سی دیكه توانای ئه‌وه‌ی نییه لێی تێبگات.
جگه له‌وه‌ش چیتر پزیشكان نابێت دیاری و پاره‌ی ڕه‌مزی له كه‌سی نه‌خۆش وه‌ربگرن وه‌ك پاداشتێك بۆ ئه‌و كاره‌ی بۆ نه‌خۆشه‌كه‌یان كردووه.
PM:12:15:03/08/2021
ئه‌م بابه‌ته 3424
جار خوێنراوه‌ته‌وه