‌توشبووانی كۆرۆنا له‌م حاڵه‌ته‌دا پێویسته‌ بچنه‌ نه‌خۆشخانه‌

وێستگە ستایل-

بێگومان ئێستا خەلکێکی زۆر تووشی ئەو پەتای کۆرۆنایە بوونە جا هەیە لە مالەوە ماوه‌ته‌وه‌، زۆر کەس پرسیار دەکات ئایا کەی نەخۆشەکە مان ببەینە نەخۆشخانە؟ دكتۆر هیوا پزیشکی پسپۆڕی هەناو  له‌م بابه‌ته‌دا وه‌ڵامی ئه‌م پرسیاره‌ ده‌داته‌وه‌.

ئه‌م پزیشكه‌ ده‌ڵێت" هەندێک نیشانە و ئاگادار کەرەوە هەیە کە پێویست دەکات نەخۆشەکە داخل بکرێت بەلام پاش ئەوەی ڕاوێژ بە پزیشکی پسپۆڕی ئەو بوارە دەکەیت"

1- هەناسەتەنگی زۆر بێت، بەشێوەیەک لە دانیشتنیش هەناسەی تەنگ بێت، یان نەخۆشەکە نەتوانی ڕستەیەک بلێت و قسەی پێ نەکرێت.

2- رێژەی ئۆکسجینی بە ئامێری پێوانی ئۆکسجین (pulse oximetry).... 90 بێت یان کەمتر بێت ئەگەر هاتوو هیچ هەست بە تەنگەنەفەسیشی نەکرد.

3- باری هۆشیاری و ئاگا لێ بوونی دابەزێت وەک" گێژبوون و سەرسوران، بانگی بکەیت و نەتوانی وەلام بداتەوە،  شین بوونەوەی لێو و پەنجەکانی، کەم بوونەوەی میزکردن، فشاری خوێنی داببەزێت "

4- ئەوانەی لەمالەوە کەس نییە چاودێریان بکات لە بەر باری کۆمەلایەتی یان دارایی.

5- ئەوانەشی کە مەترسی تووشبوونیان بە کۆرۆنا ڤایرۆسی توند هەیە وەک ئەوانەی لە سەرووی 65 سالین یان نەخۆشی درێژخایەنیان هەیە وەک شەکرە و نەخۆشی دڵ و بەرگری لەشیان لاوازە وەک ئەوانەی شێرپەنجە یان دەرمانی ستیرۆید دەخۆن پێویستیان بە چاودێری وورد هەیە لەمالەوە ئەگەر نەکرا ئەوا پێویستە داخل بکرێن لە نەخۆشخانە.
6- ئافرەتی دووگیان بێ و باری تەندروستی تێک بچێت. 


PM:12:01:03/08/2021


ئه‌م بابه‌ته 8228 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌